ئه‌یلوول 22, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی ناساندنی کتێبی یاساکانی فوتساڵ

لە ئاھەنگێک دا لە شاری سلێمانی کتێبی یاساکانی فوتساڵ دەناسێندرێت

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە ، بریاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ نێو هۆڵى نوێنه‌رایه‌تیى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى شاری سلێمانى له‌ گه‌ره‌کى چوارباخ، ناساندن بۆ کتێبیى یاساکانى یاریى فوتساڵ بکرێت .

کتێبه‌که‌ له‌ وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنى «دکتۆر هاوکار سالار»ه و‌ له‌ کاتژمێر چواری پاشنیوه‌رۆ ‌ پێشکه‌شی ھۆگرانی دەکرێت و ڕوونکردنەوەش لە بارەیەوە دەدرێت .

دکتۆر هاوکار  مامۆستاى کۆلیژى وه‌رزشى زانکۆى سلێمانییه‌و هاوکات ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تیى فوتساڵیشه‌ .

سبەینێ چوارشەممە بەرھەمەکەی ئەم مامۆستا وەرزشییە لە شاری یلێمانی دەخرێتە بەردەستی ھۆگرانی وەرزشی فوتساڵ.