ئه‌یلوول 22, 2020 18:52 Asia/Tehran
  • پێویستیی تۆمارکرانی ناوی «ھەورامان» وەک کەلەپوورێکی جیھانی

یاریدەری وەزیری کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێران لە سەر پێویستیی تۆمار کرانی ناوچەی «ھەورامان» لە ڕۆژئاوای ئێران وەک کەلەپوورێکی جیھانی پێی داگرت.

«موحەممەد حەسەن تالیبیان» یاریدەری وەزیری کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێران لە دیدار لەگەڵ نوێنەری « ئەنجومەنی نێونەتەوەیی بیناو شوێنەکان (ئیکوموس) لە تاران دا کە بە مەبەستی تۆمارکردنی جیھانیی ناوی ھەورامان بەڕێوە چوو، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم ناوچەیە داگری زیاتر لە سەد ھەزرار دۆنم مەڵبەندو زەوی و زارە وتیشی: مێژینەی ئەم ناوچەیە بۆ سەردەمی چاخی بەردینی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە کە چوارھەزار ساڵ کۆنەو بە دڵنیاییەوە لە سێ ھەزار ساڵ لەمەبەرەوە ھەتا ئێستا نشینگەی مرۆڤ بووە.

یاریدەری وەزیری کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێران وتیشی: ئەم ناوچەیە لە بەر ستراتژی بوونی گرینگەو لە دوو پارێزگای ڕۆژئاوایی کوردستان و کرماشانی ئێران و ھەروەھا لە بەشگەلێکی خاکی عێراقیش دا ھەڵکەوتووە.

تالیبیان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم ناوچەیە کۆنترین بەڵگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی و زاری ھەیە کە لە مۆزەخانەی بریتانیادا ڕاگیراوە.

یاریدەری وەزیری کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێران وتیشی: ناوچەی ھەورامان بۆ تۆمارکردنی جیھانی دەبێت، بە جۆرێک کە لە ڕووی داب و نەریت و جێژن و ئاھەنگەکانەوە ھەر مانگەو ڕێ و ڕەسمێکی ئایینی لەم ناوچەیەدا بەڕێوە دەچێ/

لە ئێستادا ئێران ٢٣ ئاسەواری تۆمار کراوی جیھانیی ھەیە کە ئاسەوارێکیان سروشتییەو ٢٢ ئاسەوارەکەی دیکەی کلتووری و مێژووییە.

سەرپەیڤ