ئه‌یلوول 25, 2020 01:52 Asia/Tehran
  • سەرکەوتووی جامی سوپەری ئەورووپا دیاری کرا

«بایرن میۆنشێن» بە سەرکەوتن بە سەر «سویا» بوو بە پاڵەوان


کێبەرکێی جامی سوپەری ئەورووپا شەوی ھەینی لە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران لە وەرزشگای «پوشکاش»ی «ئارێنا»ی شاری «بودااپێست»ی پێتەختی ھەنگاریا لە نێوان تیپەکانی «بایرن میۆنشێن»ی ئاڵمانیا و «سویا»س ئیسپانیا بەڕێوە برا کە لە ئەنجام دا بایرنییەکانی ئاڵمانیا لە زێدەوەختەکاندا بە دەرەنجامی دوو بە یەک یارییەکەیان بە قازانجی خۆیان قۆستەوە.

 

«بایرن میۆنشێن» بەرلەمەش لە ساڵانی ١٩٧٥، ١٩٧٦، ٢٠٠١و ٢٠١٣ لە جامی سوپەری ئەورووپا بەشداریی کرد بوو کەچی تەنیا لە دوایاری دا توانی بووی پلەی پاڵەوانەتی دەست بخات.

 

ئا بەمجۆرە «باواریا»ییەکان دوای حەوت ساڵ جارێکی تر توانییان پاڵەوانەتی لە جامی سوپەری ئەورووپا تاقی کەنەوەو ئەم جامەش لە جامخانەی شانازییەکانیاندا زیاد بکەن.

 

سەرپەیڤ