ئه‌یلوول 28, 2020 12:18 Asia/Tehran
  • خەنیمی پێرسپۆلیس لە قۆناغی یەک چارەکی کۆتایی دیاریکرا

تیروپشکی قۆناغی یەک چارەکی کۆتایی یاریەکانی تۆپی پێی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدرا و نوێنەری ئێران لەم قۆناغەدا بوو بە خەنیمی پاختاکور ی ئۆزبەکستان .

تیرو پشکی قوناغی یەک چارەکیی کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ( ناوچەی رۆژاوا) نیوەڕۆی دوشەممە لە هۆڵی  پرێس کۆنفڕانسی یاریگەی ئێجۆکەیشن سیتی بەڕێوەچوو . لەم قۆناغەدا یانەکانی پێرسپۆلیسی ئێران ، ئەننەسری عەرەبستان ، ئەلئەهلی عەرەبستان و پاختاکوری ئۆزبەکستان ئامادە دەبن .

بە پێی بەرنامەکە ، رۆژی چارشەممە 9 ی رەزبەر لە یاریگەی جاسم بن حەمەدی قەتەر ، پێرسپۆلیسی ئێران و پاختاکوری ئۆزبەکستان کاتژمێر 21:15 بە کاتی تاران رووبەڕووی یەک دەبنەوە .

هەر لەو رۆژەدا ئەننسەری عەرەبستان و ئەلئەهلی عەرەبستان کاتژمێر 17:10 یاری دەکەن .

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە قۆناغی یەک لەسەر هەشتی کۆتایی توانی لە السد ی قەتەر بباتەوە . پاختاکور یش بە سەرکەوتن بەسەر ئیستقلال دا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی هەڵکشاوە .

سەرپەیڤ