ئه‌یلوول 30, 2020 01:51 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی ئاو لە سەر ھەسارە سوورەکە

سێ دەریاچەی ئاو لە سەر مەڕیخ دەدۆزێتەوە و ئەمەش بە شێوەیەکی تایبەتی سەرنجی زانایان و پسپۆڕانی بواری گەردوونناسی ڕادەکێشێت.

ماڵپەڕی «نەیچەر» توێژینەوەیەکی لەم بارەیەوە بڵاو کردووەتەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، دو ساڵ لەمەوبەر زانایانی بواری گەردونناسی دۆزینەوەی دەریاچەیەکی گەورەی ئاوی سوێریان لە ژێر سەهۆڵ لە ھەسارەی مەریخ ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆی بونی گومان و مشتومرێکی زۆر بوونی ئەو دەریاچەیە پشتراست نەکرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، سەرباری ئەوەی  کەلەوکاتەدا بوونی دەریاچەکە پشتڕاست نەکرایەوە، کەچی ئێستا زانایان هەبوونی ئەو دەریاچەیە پشتراست دەکەنەوە و سێ دەریاچەی دیکەشیان دۆزیوەتەوە. دۆزینەوەی ئەو زانیارییە نوێیە بە ڕێگای بەکارهێنانی ڕادار لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەوروپی لە بواری هەسارەناسیدا ، بە هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی «ناسا» مسۆگەر کراوە.

«ئەلینا پیتینێڵی»، گەردونناس لە زانکۆی رۆما و یەکێک لە ئەندامانی ئەم توێژینەوەیە ڕایگەیاندووە، هەمان دەریاچەی ئاومان ناسیەوە کە دو ساڵ لەمەوبەر ئاشکراکرا، لەگەڵ  سێ دەریاچەی دیکەی ئاو لە دەوروبەری دەریاچە سەرەکییەکەدا، بۆیە توێژینەوەکە بووەتە سیستمێکی ئاڵۆز.

دەریاچە سەرەکییەکە نزیکەی٧٥٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە پێنج جار لە وڵاتی ئەڵمانیا گەورەترە و سێ دەریاچەکەی دیکەش نزیکی دەریاچە سەرەکیەکە هەن ئەوانیش هەر یەکێکیان چەند کیلۆمەترێک پانتاییەکەیانە.

«پیتینێڵی» لەوبارەیەوە رونیشیکردوەتەوە، ئەگەر بتوانن بیسەلمێنن ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ هەیە، هیوایەکیش هەیە بۆ ئاشکراکردنی شتی زۆر گەورەتر، ئەگەر ئاو هەبێت واتای ئەوەیە ئەگەری بوونی ژیانیش لەسەر ئەو هەسارەیە هەیە.

سەرپەیڤ