تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 10:18 Asia/Tehran
  • 20ی رەزبەر رۆژی شاسواری شێعر و غەزەلی فارسی ، حافزی شیرازیە

بیستی ڕەزبەر ڕۆژی ڕێزنان لە حافز ، شاعیر و وێژەوان و بلیمەتی گەورەی ئێرانیە .

خواجە شەمسەددین محەمەد شیرازی، شاعیر و حافزی قورئان، ناسراو بە حافز و بەناوبانگ بە لیسانۆلغەیب، لە ڕیزی گەورەترین شاعیران و هۆنەرانی ئێران و جیهانە.

  حافز لە سەرەتای سەدەی هەشتەمی کۆچی مانگی و لە ساڵی 727 لە شیراز لە دایک بووە.

بەهائەددینی باوکی بازرگان بووە و دایکیشی خەڵکی کازروون بووە. پاش کۆچی دوایی باوکی، شەمسەددین لای دایکی دەمێنێتەوە و لە هەڕەتی مێرمنداڵیدا ڕوو دەکاتە پیشەی نانەوایی. هەر لەو تافەدا دەبێتە هۆگری زانست و دەس دەکات بە خوێندنی وانە جۆراوجۆرەکان.

حافز هەر وەک لە ناسناوەکەیدا دیارە، قورئانی لەبەر بووە و بە چواردە شێواز خوێندوویەتەوە.حافز هۆگریێکی بە گەشت و سەفەر نەبووە و چوونکە عەشقی شیرازی لە دڵدا بووە، ئەتوانین بڵێین هەتا مردن لە شیراز نەچووەتە دەر.

دیوانەکەی حافز کە بریتییە لە 500 غەزەڵ، چەند قەسیدە، دوو مەسنەوی و چەند روباعی، تاکوو ئێستا پتر لە 400 جار لە شکڵ و شێوازی جۆربەجۆر بە فارسی و زمانەکانی دیکەی جیهان لە چاپ دراوە.

خاڵی جێی سەرەنج سەبارەت بە دیوانەکەی حافز باو بوونی فاڵ گرتنەوەیە لەسەر ئەم کتێبە کە هەڵبەت ئەم کارە نەریتێکی نوێ نییە و هەر لە کۆنەوە لە نێوان شارەزایانی شیعری حافزدا باو بووە و چوونکە لە هەر غەزەڵێکی دا لێکدانەوەیێک هەیە بە پێی حاڵی داواکار، بۆیە ناسناوی "لسان الغیب"یان پێ بەخشیوە.

شیعرەکانی حافزی شیرازی بە ئیلهام وەرگرتن لە فێرکارییە ئیسلامییەکان و واتا و بەها بەرزەکانی قورئان هۆنراوەتەوە.

ئەم شاعیرە بەناوبانگە ئێرانییە لە ساڵی 791 یان 792ی ک . م کۆچی دوایی کردووە. 

گڵکۆی حافز لە شاری شیراز و لە ناوچەی حافزیە لە کەشوهەوایەکی تژی لە بۆن و بەرامەی گوڵ و جوانییەکانی، ئاوێتەی سۆزی شیعر بووە.

 

سەرپەیڤ