تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 16:14 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە لەدوای کۆتاییهاتنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان گەرێکی دیکەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر یونایتد لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕوبەڕوی یانەی نیوکاسڵ دەبێتەوە، هەروەها دوو یاری لوتکەی دیکەش ئەنجامدەدرێن.

لە شاری لیڤەرپوڵ دێربی مێرسیساید لە نێوان یانەکانی ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ لە گودیسۆن پارک ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە یاریگای ئیتیحاد یانەی مانچستەر سیتی میوانداری ئارسیناڵ دەکات.

لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم بەرانبەر قادیش دەوەستێتەوە، هەروەها بەرشلۆنە لە شاری مەدرید و یاریگای کۆلسیحن ئالفۆنسۆ پێرێز دەبێتە میوانی یانەی خیتافێ.

لە ئیتاڵیا بەهەمان شێوە یاری لوتکە و دێربی میلان لەنێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان سازدەکرێت.لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش یارییەکانی گەڕی حەوتەم و چوارەم ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا بایرن ڕوبەڕوی ئارمینیا بیلیفێلد دەبێتەوە.

سەرپەیڤ