تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 08:13 Asia/Tehran
  • مەدالیای داهێنەریی ڤایپۆ درا بە مامۆستا شەجەریان

رێکخراوی جیهانیی خودانەتی مەعنەوی ( ڤایپۆ) مەدالیای داهێنانی ئەم رێکخراوەی پێشکەشی مامۆستا محەمەد رەزا شەجەریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رێکخراوی جیهانیی خودانەتی مەعنەوی ( ڤایپۆ) مەدالیای داهێنانی ئەم رێکخراوەی بۆ رێزگرتن لە تەمەنێک دەسکەوتی بەنرخی مامۆستا شەجەریان لە بواری مۆسیقای رەسەن و کولتوری فارسی ، دا بە کۆچکردوو مامۆستا شەجەریان .

 مەدالیای داهێنانی ڤایپۆ ئەدرێ بە  هونەرمەندانی کارتێکەر کە رۆڵی گەورەیان هەبووە لە گەشەی فەرهەنگیی و هونەریی.

مامۆستا شەجەریان دوای ماوەیەکی دوور ودرێژی نەخۆشی ، 8 ی ئوکتوبر لە تاران کۆچی دوایی کرد .