تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 14:13 Asia/Tehran
  • تیرۆری وەزیری وەرزش و لاوانی یەمەن

میدیاکانی یەمەن باسی تیرۆری وەزیری وەرزش و لاوانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەبە ئەنساروڵڵایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «سکای نیوز» میدیاکانی یەمەن ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: کەسانی چەکدار ترۆمبیلەکەی «حەسەن زەید» وەزیری وەرزش و لاوانی یەمەن لە سەنعایان دایە بەر پەلامار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «حەسەن زەید» دوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە لە بەر کاریگەر بوونی برینەکانی گیانی سپارد.

ھێشتا ھیچ دەستەو گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو ھەنگاوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

شەڕھەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی زیاتر لە شانزەھەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان ھەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ