تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 15:45 Asia/Tehran
  • «زنیت» بەبێ «سەردار» بۆ «دۆرتمۆند» دەچێتە مەیدانەوە

میدیایەکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە تیمی «زنیت» لە کێبەرکێی لەگەڵ تیپی «دۆرتمۆند» ھێرشبەرە ئێرانییەکەی لەگەڵدا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «زنیت» سبەینێ چوارشەممە لە چوارچێوەی حەوتەی دووھەمی لیگی پاڵەوانانانی ئەورووپا دەبێ بۆ «بورسیا دۆرتمۆند» بچێتە مەیدانەوە. ئەم تیپە ڕووسیە لە کێبەرکێی حەوتەی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا لە ھەمبەر تیپی «بروخە»ی بەلژیکا شکستی ھێناو ئەگەر بێتو لە بەرامبەر «دۆرتمۆند»یش دا یارییەکە بدۆڕێنێ دەکەوێتە کۆتایی خشتەکەوە.

لە ئێستادا لە سەروبەندی ململانێی ھەستیاری «زنیت» لە بەرامبەر «دۆرتمۆند»، میدیای ڕوسیی «نوا سپۆرت» ڕایگەیاندووە کە «سەردار ئازمون» یارییەکەی سبەیشەوی لە دەست داوە. ئەم ھێرشبەرەئێرانییە لە بەر گومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرەنتین دا بەسەر دەبات، بەڵام یانەی «زینت» ھێشتا وەڵامی تاقیکارییە پزیشکییەکەی ڕانەگەیاندووە.

تیپی «زنیت» لەم حەوتەیەدا لە ململانێی لەگەڵ «ڕوبین کازان»یش شکستی ھێناو بەم پێیە گوشارەکانی سەر «سێرگێئی سەماک»ی گەورەڕاھێنی تیپەکە زیاتر بووە.

سەرپەیڤ