تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 19:58 Asia/Tehran
  • « مه‌ولودی نوور» لە حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن دا لە کەناڵی سەحەری کوردی بڵاو دەبێتەوە

لە حەوتە ی شکۆمەندی وەحدەت و یەکگرتن کە وڵاتانی ئیسلامی نوقمی گەشەو یەکانگیر بوونی نێوان شێعەو سوننەن، کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردیش ھەر بەم بۆنەیەوە بەرنامەی « مه‌ولودی نوور» ئاراستەی بینەرانی خۆی لە ھەرێمی کوردستان و تورکیاو سووریاو... دەکات.

بانگھێشتی پێشەنگانی بواری موسیقای کوردی و ژەنیارە بلیمەتەکان لە ناوچەکانی بۆکان، سەردەشت، سەقز، شنۆو سنە کە بەرھەمی زۆریان لە پەسنی پێغەمبەری سەردار(ص) دا ھەبووە لەوانە، ئەحمەد ئیسلامی، مەجید شەمسەددینی، کاوە چەلەبی، ئیسماعیل شاھی و.... ھەروەھا دەف ژەنین و مەولودی خوێندن لە پەسنی حەزرەتی ڕەسوڵ(ص) لەو بەشە گرینگانەی ئەم زنجیرەبەرنامە حەوت پاژییە دێنە ئەژمار.

بانگێشتنی گروپگەلی مەولوودی خوێندن و دەف ژەونین، بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک لە بارەی مەدیحەبێژانی کوۆن و تازە، ڕاپۆرت لە بارەی گوندە کوردنشینەکان و پیشاندانی ھاوپشتیی شێعەو سوننە و بەشدارییە کۆمەڵایەتی و وایینییەکانیان لە پاڵ موسیقای ڤیدیۆیی شادی کوردی بەرنامەکە زیاتر دەڕازێننەوە

«مه‌ولودی نوور» لەئامادە کردن و دەرھێنانی «موستەفا مەحمودی»،  ، فیلم ھەڵگرتنی «کەمال ڕێزەیی» و «پەیمانی عەبدی» لە ڕۆژی چوارشەممە حەوتی خەزەڵوەرەوە، کاتژمێر١٠و ١٠ خولەک بۆ ماوەی کاژێرێک لە حەوت شەو لە شەوانی  حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن لە کەناڵی سەحەرەوە بڵاو دەبێتەوە. پێشکەشکاری بەرنامەکەش «مەنافی ئێران پەنا»یە..

 

سەرپەیڤ