تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 15:20 Asia/Tehran
  • «مارادۆنا»ش کەرەنتین کرا

یاریزانی ئەفسانەیی تۆپی پێی جیھان لە ترسیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «دیەگۆ مارادۆنا» دوای ئەوەی کە زانیی  کەسێکی نزیکی ھەڵگری نیشانەکانی «کۆڤیدی_١٩»یە ، خۆی کەرەنتین کرد.

ئەو کەسە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ مارادۆنادا ھەیە و ھەر لە بەر ئەمەش ئەفسانەی تۆپی پێی جیھان وای پێ باشتر بوو کە خۆی لە ماڵەوە کەرەنتین بکات ھەتا دۆخی ڕوون بێتەوە. مارادۆنا ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشیی پێوە دیار نییە، بەڵام لە ئێستادا بە وردی لەژێر چاودێری دایە.

«دیەگۆ مارادۆنا» کە یەکێک لە باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی جیھانە، دوو ڕۆژی دیکە دەبێتە ٦٠ ساڵان.

سەرپەیڤ