تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 16:23 Asia/Tehran
  • وەرزشوانان سەرسامی سروشتی جوانی ناوچەی «ھەکاری»ی کوردستانی تورکیا دەبن

سه‌دان وه‌رزشوانی ٤٠ پارێزگای تورکیا که‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ گێمی دووه‌می پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ لێدانی تورکیا سەردانی دۆڵی «زاب »له‌ پارێزگای «هه‌کاری»یان کردووە، سەرسامی سروشتی جوانی ئەم ناوچە کوردنشینە تورکیا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئانادۆلۆ، لە ئێستادا سه‌دان وه‌رزشوانی ٤٠ پارێزگای تورکیا  به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ گێمی دووه‌می پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ لێدان که‌ له‌ دۆڵی «زاب» له‌ پارێزگای «هه‌کاری» به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،روویان لەم ناوچە دڵڕفێنەی کوردستانی تورکیا کردووەو ھەر ھەمووشیان باسی میواندۆستیی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و سروشتی ناوازەی هه‌کاری دەکەن و پێی سه‌رسامن.

وه‌رزشوانان دوا به‌ دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌کان کاتێکی خۆش له‌نێو سروشتی دڵڕفێنی «ھەکاری» به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌ ناو شارەکەدا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

«فه‌یزانور کاراباجاک»وه‌رزشوانی یانه‌ی وه‌رزشیی «ماناڤگات»ی «ئانتالیا» ڕایگەیاندووە: ورەی هاریکاری و هاوکاری له‌ «هه‌کاری» زۆر سه‌رنجڕاکێش و تایبه‌ته‌، خه‌ڵکی ئێره‌ زۆر خۆشەویستن و به‌ میواندۆستی و گرنگیپێدانه‌که‌یان سه‌رسامم.

هاوکات «ئۆنور مه‌مئۆغڵو»ش که‌ له‌ «ریزه»‌وه‌ سەردانی ئەوێی کردووە وتویەتی: هه‌کاری له‌وه‌ باشتره‌ که‌ پێشبینیمان ده‌کرد. پێشتریش هاتبووم بۆ ئێره،‌ به‌ڵام زۆر نه‌گه‌ڕابووم. له‌گه‌ڵ هه‌ر هاتنێکمدا بۆ ئێره‌، زیاتر سه‌رسام ده‌بم.

سەرپەیڤ