ڕێککەوتنی شاندەکانی ئامادە بوو لە ئاستانە لەسەر پەرەپێدانی ناوچەکانی هێور و هێمن
ئێران، تورکیا و ڕوسیا لە کۆتایی شەشەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە سەبارەت بە قەیرانی سوریا ڕایانگەیاند بەپێی ڕێککەوتنی چوارەمی مانگی مەی لە وتووێژەکانی پێشوو دا، ناوچەکانی هێورتر و ئەوناوچانەی ئاڵۆزییان تێدا کەمترە لەم وڵاتە چێ دەکەن و ژماری ئەم ناوچانە پەرە پێ دەدەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بەپێی ڕێککەوتنی بە دەست هاتوو لە کۆبوونەوەی ئاستانە و بە داکۆکی هەموو دەوڵەتانی دەستەبەرکەری وتووێژەکانی ئاستانە، بڕیاردراوە ناوچە هێورەکان و ئەوناچانەی کێشەیان تێدا نییە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، ژومارێک لە بەشی پارێزگەی باکووری حومس و لازقیە و هەروەها ئەدلەب، حەما و حەڵەب ، چێ بکرێت .
هەروەها بەپێی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕوسیا ناوچەگەلی کەم کێشە و ناکۆکی لەباشووری سوریاش چێ دەکرێت.
شاندەکانی بەشدار لە شەشەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە سەبارەت بە گرینگایەتی چاوەدێری بەسەر یاسا و ڕێسای کەم ئاڵۆز و بەدوور لە ناکۆکی لە سوریاش پێداگرییان کرد و ڕایانگەیاند دامەزرانی ناوچەکەم ئاڵوزەکان لە سوریا بە هیچ لەونێ بە مانای هەوڵدان بۆ لاوازکردنی سەروەری و یەکگرتوویی ناوچەکانی ئەم وڵاتە نابێت.
ئەلکساندر لاورنتیف، نوێنەری ڕوسیا لە وتووێژەکانی ئاسیا سەبارەت بە قەیرانی سوریا وتی : ئەم سەنەد وبەڵگانە داگری ڕێککەوتن لەسەر سەقامگیر بوونی هێزەکان لە ناوچە کەم ئاڵۆزەکان بۆ کونترۆڵ و چاوەدێری بەسەر ئەم ناوچانەیە .
هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنرانی هێزی سەربازی بۆ کۆنترۆڵی ناوچە کەم ئاڵۆزەکان دیاری دەکەن .
ئەم سەنەد وبەڵگانە هەروەها هەڵس و کەوتی هێڵیی هێمن و ناوەندەکانی چاوەدێری بەسەر ناوچە کەم ئاڵۆزەکان و هێڵی هێور دیاری دەکەن .
ئەم سەنەد وبەڵگانە هەروەها چۆنیەتی دامەزراندنی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سوریا دیاری دەکات .
ستفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریاش وتی : ڕێکخراوی نەتەوەکان هەوڵەکانی خۆی درێژە پێ دەدات و ئەم هەوڵانە توندتر دەکاتەوە هەتا بتوانێ یارمەتی بداتە شارومەندانی سوری لە هەر کوێی ئەم وڵاتە بە تایبەتی کەسانێ کە لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیش نین.
ئێمە هیوادارین کە جێبەجێ کردنی سەنەدوبەڵگەکان و ڕێککەوتنەکانی شەشەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە بە کردەوە ببێتە هۆی ئاسانکاری بۆ دەسڕاگەیشتنی شارومەندانی سوری لە هەر کوێی ئەم وڵاتە کە بن بە یارمەتی مرۆیی .
بڕیاردراوە خولی دواتری وتووێژەکانی سوریا لە ئاستانە کۆتایی ئوکتوبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت ولە کۆبوونەوەی ئوکتوبەر شاندەکانی بەشدار ئاستی سەرکەوتنی گەڵایەی دامەرانی ناوچەکانی کەم ئاڵوز و بەدەر لە ناکۆکی لە سوریا، لێک دەدەنەوە.
هەروەها پێکهێنانی تاقمێکی کاری بۆ لێکدانەوەی ئازاد کردنی زیندانییەکان و دیلەکان لە سوریا لێک دەدەنەوە.