ئه‌یلوول 30, 2017 14:17 Asia/Tehran
  • وشداری دانی زەریف لەبارەی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام

هەڵوێستەکانی ئەمدواییەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران باس لە وە دەکات کە ترەمپ سەرەڕای پشتگریی وڵاتانی ئەوروپایی لە " بەرجام" و تەنانەت ژمارێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی ئەمریکایی لەو ، پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست نەکات.

 ئەم نیشانەیە تاڕادەیەک ئاشکرا کراوەتەوە کە "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتوویژ لەگەڵ ڕۆژنامەی" گاردیەن" و "فاینەنشنال تایمز" پێشبینی کرد: " دۆنالد ترەمپ" هەرەشەی خۆی جێبەجێکات و لە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کۆنگرێسی لە بەرواری ١٥ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست نەکاتەوە .

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژە ی ئەو وتووێژە لە ئەوروپا داوای کرد گەر ترەمپ ڕێککەوتنامەی ناڤۆکی نێو دەوڵەتی لەگەڵ ئێران لە ناو ببات، وڵاتانی ئەوروپی، ئەمریکا وەلادانێن. زەریف وشداری داوە: ئەگەر ئەوروپا لەم بوارە پەیڕەوی واشنگتۆن بکات، ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی لە ناودەچێت و ئێران بە تێکنۆلۆژیای ناڤۆکی پێشکەوتوو تر لە ڕابردوو یانێ پێش لە دەستکەوتنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ ، دێتە کایەوە  .

ئەگەر ترەمپ  لە ڕاپۆرتی سێهەمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕو لە کۆنگرێس لە ١٥ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام تەیید نەکاتەوە، کۆنگرە ٦٠ رۆژ دەرفەتی دەبێت  تا  بایکۆتە هەڵپەسێردراوەکان بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ، جارێکی تر دژی ئێران داسەپێنێت. هەر بەوچەشنە کە زەریف جەختیکرد ئەگەر ئەو پرۆسەیە جێبەجێبکرێت ئێران ئیتر پێویست ناکات پێبەندی ئەرکەکانی ڕاگەیاندراوەی نێو بەرجام بێت .

بە تێکچوونی بەرجام لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، ئێران  بژاردەی جۆر بە جۆری بۆ بەرەوڕووبوونەوە هەیە . لەوان خێراترین کردەوەی ئێران ، گەڕانەوەی چەرخەی چالاکییەکانی ناڤۆکی ئاشتیانەی ئێران بە سەردەمی پێش لەبەرجام. لیکۆڵینەوە و پەرە لە بواری ناڤۆکی ، ئێرانی گەیاندۆتە تێکنۆلۆ ژیای نوێی وکاتێک کە پیویست بکات ئێران بژاردەکانیی خۆی بەرامبەر تێکدانی بەرجام لە لایەن دەوڵەتی ترەمپ ئەنجام بدات، بە کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژیای نۆژەنتر ئەو کارە دەکات.

لە نێوان بژاردەگەلێک کە ئێران بەرامبەر چوونە دەری ئەگەری ئەمریکا لە بەرجام ئەنجامیان ئەدات، "بژاردەی چوونە دەر" یش پێشبینی کراوە.

جگە لەویش ، بژاردەی دیکەیش لە بەردەست ئێران دایە و جێبەجێبوونیان بەستراوەتەوە بە چڵۆنایەتی هەڵس وکەوتی وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆیەک لەگەڵ تێکدرانی بەرجام لە لایەن دەوڵەتی ترەمپەوە .

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران ، ئەگەر وڵاتە ئەوروپاییەکان، ڕوسیا و چین بریار بگرن لەگەڵ ئەمریکا دوای چوونە دەری ئەو وڵاتە لە بەرجام، دژی ئێران هاوڕێیەتی بکەن ئەوکاتە؛ بەرجام،  وەک ئەوەی کۆتایی هاتبێت لە قەلەم ئەدرێت .

بە سەرنج لە هەڵوێست گرتنی  وڵاتانی ئەوروپایی ، ڕوسیا و چین لەمەڕ جەختکردن لە سەرپاراستنی بەرجام وێدەچێت ئەمریکا لە ڕێگای چوونە دەر تەنیا دەمینێتەوە.جان کەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە ووتارێک دا لە ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست دا نووسی: ئەمریکا لە کاتی چوونە دەری لە بەرجام ،هاوپەیمانانی ئەوروپایی خۆی لە دەست ئەدات و ئەو پەیامە بۆ تەواوی جیهان بەڕێدەکات کە پێبەندی پەیمان و بەلێنی خۆی نییە . "فێدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەروپا یش لەمدواییە بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە ئێران بەردەوام پێبەندی بەرجام بووە، جەختیکرد: ئەوروپا هەرکارێک کە گونجاو بێت  ئەنجام ئەدات تا ڕیککەوتننامەی ناڤۆکی خۆی بپارێزێت، تەنانەت ئەگەر ئەمریکا لەو ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە برواتە دەرێ".

تەنیا ناوەندێک کە بەرپرسایەتی هەیە و ئەرکمەندە لە چوار چێوەی "بەرجام" ، پێبەند بوونی ئێران بەو ڕێککەوتنە پشت ڕاست بکاتەوە،ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکییە کە تا بە ئێستا لە حەوت ڕاپۆرتی خۆی دا پێبەندی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردۆتەوە . لەوەها بارودۆخێک ؛ بیرو بۆچوون و خولیاکانی تاکە کەسی دۆناڵد ترەمپ لەمەڕ پێبەندی ئێران بە بەرجام و دەڤەرەکانی دەستڕاگەییشتنەکانی ئێران نییە وهەرچەشنە کردەیەکی ترەمپ لەمەڕ تێکدانی بەرجام  وەکوو ڕێسوایەک بۆ ئەمریکا دێتە ئەژمارئەویش بۆ جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێت بە خەڵکی جیهان کە ئەمریکا پێبەندی بەلێنییەکانی خۆی نییە .

سەرپەیڤ