کانونی یه‌که‌م 29, 2017 20:49 Asia/Tehran
  • شوناسی ڕاستەقینەی ئەمریکا لە ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری بەرپرسان و ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی لە سەرتاسەری وڵات، تیشکی خستەسەر پەلەقاژەی یەگبینی ئەمریکا بۆ دڕدۆنگی دروست کردن و ھیوابڕاو کردن و نەھێشتنی متمانەبەخۆیی گەلی ئێران و پێی داگرت: بە لوتفی ئیلاھی و لەسای پشت بەستنی خەڵک بە وریایی و لەسەر ھەست بوونیان، ھەروەکوو ڕابردوو دوژمنان بەچۆک دا دێنین .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری بەرپرسان و ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی لە سەرتاسەری وڵات، تیشکی خستەسەر پەلەقاژەی یەگبینی ئەمریکا بۆ دڕدۆنگی دروست کردن و ھیوابڕاو کردن و نەھێشتنی متمانەبەخۆیی گەلی ئێران و پێی داگرت: بە لوتفی ئیلاھی و لەسای پشت بەستنی خەڵک بە وریایی و لەسەر ھەست بوونیان، ھەروەکوو ڕابردوو دوژمنان بەچۆک دا دێنین و لە ئەنجامی ھەوڵی دووھێندەی بەرپرسان لە ئاراستەی چارەسەر کردنی گرفتی گوزەران و ئابووریی جەماوەر، ڕێگای پێشکەوتن و سەربەرزی بەوپەڕی دەستەڵاتەوە بەردەوام دەکەین.

شوناسی ئیستیکبارییانەی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران گەلێک جار سەلمێندراوە. بەڵام گومان لەوەدا نییە ئەوەی وا لە فەرموودەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە شوناسی ڕاستەقینەی ئەمریکا ڕەنگی دابووەوە دەبێ وەک وشداریی دانێکی بەبڕشتانە لە بەرامبەر ئامانجە گڵاوو شەڕسازکەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا چاوی لێ بکرێت .

لەم بوارەدا چەند وتەیەکی گرینگ لە نێو فەرموودەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی پێداگریی لە سەر کراوە کە ئاماژە بۆ پاراستنی وریایی لە بەرامبەر گەڵاڵەو پیلانە درێژ ماوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکات.

یەکەم خاڵ دەربڕینی ئەم ڕاستییەیە کە ئەمریکییەکان بە پێچەوانەی بانگەشە ڕواڵەتییەکانیان قەت بە نیازی خاشەبڕکردنی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا نین. ئەمریکا بە پشتیوانی کردن لە داعش و تیرۆریستە تەکفیرییەکان و هاودەستی لەگەڵ حکومەتە ستەمکارو دیکتاتۆرەکانی وەک ئالی سەعود و پاڵپشتی کردن لە تاوانکارتنی زایونی و ئەو دڕندەکارانەی کە هەموو ڕۆژێک لە یەمەن دا خەڵک لە خاک و خوێن دا دەگەوزێنن، شوناسی پیس و چەپەڵی خۆیانیان دەرخستووە.

خاڵی دووهەم دەربڕی ئەم ڕاستییەیە کە ئەمریکا بەردەوام نەیاری دەستەڵات گرتنی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە وەکوو سەرچەشن و هێمایەک بۆ ڕزگاری خوازی لەژێر ڕکێفی پاوانخوازاندا.

بەڵام سێهەمین خاڵ پێداگرتن لە سەر ئاسایشتی ئاوێتەی پێشکەوتنە کە نەک هەر بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بەڵکو بۆ تەواوی وڵاتانی سەربەخۆ گرینگایەتییەکی ستراتژیانەی هەیە.

ئامانجی ڕاستەقینەی ئەمریکا، تێوەگلاندنی گەلانی ناوچەکە بە قەیرانگەلی ساختە لە ڕێگای نلکۆکی و دووبەرەکی دروست کردنی نێو خۆییە کە ڕۆژێکیان لە قەواخی ئەتنخوازی دا دەر دەکەوێت و ڕۆژێکی دیکەتر و لە شوێنێکی دیکەدا بە دروست کردنی ئاژاوەو ڕوخاندن لە نێوخۆوە پێ و شوێنی دەگرێت.

هەر لە بەر ئەمەیە کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چمکێکی دیکەی قسەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە هەوڵی بەردەوامی ئەمریکا بۆ دڕدۆنگی دروست کردن و سەندنی متمانە بە خۆ بوون و هیوابڕاو کردنی گەل ڕایگەیاندووە کە: ڕۆژی نۆهەمی بەفرانبار بەو هەموو مەزنایەتییەیەوە، ڕۆژی وەڵامدانەوەی گەل بە ئاوا کایەگەلێک و بەرەڤانی کردن لە بەهاکانی دین و شۆڕشی ئیسلامی بوو کە هەڵبەت ئەمڕۆش باسی پێداگری کردن لە سەر بەهاو بایەخەکان لە ئاردایە.

وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕاستی دا شی کردنەوەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئاستی ناوچەکەو جیهاندایە کە هۆکاری زۆرێک لە گرفت و تەنگژەکانی گەلانی ناوچەکەو جیهان ئاشکرا دەکات.

نوام چامسکی بیردۆزی ناوداری ئەمریکی لە هەڵسەنگاندنێکی وتەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی دا وتوویەتی: ئەمریکا ئێران بە گەورەترین هەڕەشە بۆ ئاشتی دەزانێت لە حاڵێکدا کە دنیا لەو باوەڕەدایە کە ئەمە ئەمریکایە کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی جیهانی.

ئەمریکا سەبەبکاری زۆرێک لە شەڕو کێشە نێونەتەوەییەکان و هۆکاری ڕوخانی حکومەتەکان لە ڕێگای کودەتای وەک کودەتاکەی 28ی گەلاوێژ    ( ئوتی ساڵی 1953) دژی دەوڵەتی یاسایی ئێرانە.

پشتیوانی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان و داعش لەو هەنگاوە نالەبارانەی دیکەی ئەمریکایە، کەچی ئەمریکا ئێران بە تێکدانی سەقام و پاوەجێیی ناوچەکە تۆمەتبار دەکات.

بێ گومان هەر بەوچەشنەی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتوویەتی: خەرج و بەرجی قورس و بەرفراوان و پیلان و گەڵاڵە ئاڵۆزەکانی ئەمریکا بۆ دروست کردنی ناکۆکیی سیاسی، مەزهەبی،  ئەتنیکی و زمانی لە ئێراندا هیچی لێ ناوەشێتەوەو شکستی هێناوەو دیارە گەشەو نشونمای ئێران لە سەردەمی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکاش هەر بەڕەوام دەبێت و بە قسەی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران : داخی کشانەوەو بەجێ هێڵانی گۆڕەپانەکەو یاخود لاواز بوونی کۆماری ئیسلامی دەنێین بە دڵی ئەمانیشەوە.