کانونی دوھەم 08, 2018 13:48 Asia/Tehran
  • تاران بنکەی ھاوبیروڕایی لە بارەی گرفتە ئاسایشتییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا

تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ھەشتەمی ژانویە، میوانداری دووھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتیی ڕۆژئاوای ئاسیایە. ئەم کۆنفرانسە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی سیاسی، ئاسایشتی و توێژەرانی سەربە ٤٩ وڵاتی جیھان دەستی بەکار کرد.

تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ھەشتەمی ژانویە، میوانداری دووھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتیی ڕۆژئاوای ئاسیایە. ئەم کۆنفرانسە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی سیاسی، ئاسایشتی و توێژەرانی سەربە ٤٩ وڵاتی جیھان دەستی بەکار کرد.

ڕۆژئاوای ئاسیا لەو ناوچە سەرەکییانەی سەرھەڵدانی قەیران لە جیھاندایە کە بڕێک لە گرفتەکانی چەندین دەیەیە کە درێژەی ھەبووەو قەیرانە تازەکانیشی پەرە پێ داوە.

ئەزمونی ساڵانی ئەم دواییە ئەوەی دەرخستووە کە ھەڕەشەو گوڕەشە ئاسایشتییەکان بەربڵاون و ڕەھەندی جۆربەجۆری ھەن و ھەر بە ھەمان ئەندازەش پێویستی بە ئاوڕدانەوەیەکی تۆکمەوتەواوو ناسینی ماک و ناوەڕۆکی ھەڕەشەکان و پێش بینی کردنی ڕەوشتە نەناسراوەکانە.

ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئا لەم ڕوانگەیەوە لە تابلۆیەکی سێ ڕەھەندی دەچێ لەگەڵ ھەمەچەشنییەکی گرفتی ئاسایشتی، سیاسی و ئابووری و ھۆزی دا بەرەوڕووە.

لەگەڵ ئەمەش دا یەکێک لە ڕەھەندە گرینگەکانی ئەم گرفتانە واوەناوچەیی بوونی قەیرانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیایە کە بووەتە ھۆی ھاتنە ئارای دۆسیەی دەستوەردانە سەربازییەکانی ئەمریکاو ناتۆ و دامەزراندنی بنکەگەلی ھەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

ڕەھەندێکی گرینگی دیکەی ئەم گرفتە پێوەبەسترانی ئاسایشتی بە بیانییەکانە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھێما ھاوبەشە ئاسایشتییە ناوچەییەکان نەبن بە خاوەنی شوناس و پێناسە.

بەڵام ڕەھەندی سێھەم و گرینگتری ئەم گرفتە نەبوونی بڕوابەخۆ بوونێکی بەھێزە لەمەڕ توانایی بەربەرەکانێ لەگەڵ گرفتەکان و بەرپەرچ دانەوەی ھەڕەشەو مەترسییەکان لە ناوچەکەیە. نمونەی ھەرەبەرچاوی ئەم ڕەوتەش گرفتی بەربەرەکانێ لەگەڵ داعش لە سووریاو عێراق دایە. بەڵام ھەڵس و کەوتی وریاو لە سەر ھەستی ئێران، ڕووسیاو سووریا و تورکیاو عێراق بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم ئەوەی دەرخست کە وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن لە بارستاییە ناوچەییەکان سەرباری جیاوازیی ڕوانگەکان لە بڕێک بواردا بە باشی کەڵک وەربگرن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش لە دیداری کۆمەڵێک لە بەسیجییەکانی وڵات وێڕای ڕەخنەگرتن لەو کەسانەی بە ھیوابڕاوکردنی خەڵک باسی تەقیەکردن لە بەرامبەر دەستەڵاتەکاندا دەکەن وەبیری ھێنایەوە کە، چەند پیلانێکی یەک لە دوای یەکی ئەمریکاو زایونیزم و کۆنەپەرستان لە ناوچەکەدا لە سای دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پوچەڵ کرایەوە کە یەکێکیان تەفروتونا کرانی داعش بوو، ئایا ئەمە بە واتای سەلماندنی توانایی ئێمە نییە.

مەسەلە ئەمەیە کە سەرچەشن و ڕێگاچارەی ڕۆژئاوا لە بواری ئاسایشت چێکردن لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە سەر بنەمای دوو ڕەوتە.

یەکەم فرۆشتنی چەک و چۆڵ . دووھەم ھاوپەیمانی چێکردنی لێنەھاتوو بۆ بەربەرەکانێی دژی تیرۆریزم و دیارە ئەم چەشنە ھەڵس و کەئوتانەش بەردەوام ئاسایشتی ناوچەکەی تووشی کێشە کردووە.

لە کۆبەندییەکی گشتی دا لە بارەی قەیران و بشێوییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەتوانین سێ پێوەر بە پێش نیازی زاڵ بوون بەسەر گرفتە ئاسایشتییەکانی ناوچەکەدا بزانین.

یەکەم ئەوەی کە دەبێ ناسیارێکی وردو تێگەییشتنێکی ڕاستینەمان لە بارەی ماکی ھەڕەشە ئاسایشتییەکانەوە ھەبێت. پێوەری دووھەم ھەبوونی ئیرادەو ویستی جوڵانەوە بەرەو ھاوپشتی و ھاوتەریبیی ناوچەیی و خۆدوور خستنەوە لە ھەڵوێست و ھەنگاوی یەک لایەنەیە. بەڵام پێوەری سێھەم بڕوا ھەبوون بە بنەمای گرینگی (توانین) لە ئاراستەی بەربەرەکانێ لەگەڵ ھۆکارەکانی تێکدەری سەقامی ناوچەکەیە.

دەرەنجامی کۆکردنەوەی ئەم سێ پێوەرە دەتوانێ ڕێگای سەرکەوتن لە گۆڕەپانی بەرنگار بوونەوەی گرفتە ئاسایشتییەکان لە ناوچەکەدا سانا بکات.