کانونی دوھەم 12, 2018 23:05 Asia/Tehran
  • ھەوڵ دان بۆ شکاندنی یەکگرتوویی سێ کوچکەی خەباتی دژی تیرۆریزم

ئێران و ڕووسیاو تورکیا سێ کوچکەیەکن کە توانیویانە نەک ھەر لە مەیدانی کردەوەی خەباتی دژی تیرۆریزم، بەڵکو لە دانوستانی دیپلۆماسیش دا دوای ئاڵ و گۆڕە مەیدانییەکان، ھیندسەو ھاوسەنگییەکانی ناوچەکە بگۆڕن و کێشەکانی ھاوپەیوەند بە قەیرانی تیرۆریزم بەڕێوە بەرایەتی بکەن.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا سێ کوچکەیەکن کە توانیویانە نەک ھەر لە مەیدانی کردەوەی خەباتی دژی تیرۆریزم، بەڵکو لە دانوستانی دیپلۆماسیش دا دوای ئاڵ و گۆڕە مەیدانییەکان، ھیندسەو ھاوسەنگییەکانی ناوچەکە بگۆڕن و  کێشەکانی ھاوپەیوەند بە قەیرانی تیرۆریزم بەڕێوە بەرایەتی بکەن.

دەورگێڕانی گرینگی ھەر سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە مەڕ چارەسەر کردنی کێشەی سووریاو کۆتایی ھێنان بە قەیرانی تیرۆریزم لەم وڵاتەدا بووەتە ھۆی ئەوەی کە بڕێک لە دەوڵەتە شکست خواردووەکان کە بەرژەوەندییان لە بەردەوام کرانی قەیرانی سووریادا بوو، بۆ ناکۆکی دروست کردن لە نێوان ئەم سێ و.ڵاتە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە.

وتووێژی نێوان ئەم سێ وڵاتە کە بە دانوستانەکانی ئاستانە ناوی دەرکردو زۆر بەخێرایی توانی جێگای وتووێژی بە ئەنجامی ژێنێڤ و پاریس بگرێتەوە، بوو بە ھێمایەک لە ھاوکاریی ناوچەیی بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی تیرۆریزم کە دیارە دەتوانێ ببێتە ھێمایەکیش بۆ وڵاتانی دیکە.

لەگەڵ ئەمەش دا میدیاکانی ڕۆژئاوا کە ھەر لە سەرەتاوە ھەوڵیان دا ناکۆکییەکانی نێوان ئەم سێ کوچکە سەقام چێکەرە گەورە کەنەوە، ھەواڵێکیان بڵاو کردەوە سەبارەت بەمەی کە ئانکارا لە ھەڵمەتی ڕزگار کرانی ئیدلەب بەرامبەر بە ڕۆڵی تاران و مۆسکۆ ناڕەزایە و تەنانەت باڵوێزەکانی ئەم دوو وڵاتەی بانگ کردووە.

ھەڵبەت ئەم ھەواڵە زۆر بە خێرایی بەدرۆ خرایەوەو ڕەت کرانەوەی ئەوەی دەرخست کە شانۆی پتورکاوی دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ئەم سێ وڵاتە ھەر لە بنەڕەت دا بێ ئاکام بووە.

لەگەڵ ئەمەش دا ھەر ئەم شەپۆلەی دەنگۆو چاوڕایانە ئەوە دەسەلمێنن کە ھەرسێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا دەبێ ئاگایان لە چەواشەکاریی دەوڵەتانی ڕۆژئاواو عەرەبی ھەبێت کە چاوەڕوانن بە تێکدانی ئەم یەکێتییە یێ قۆڵییە جارێکی تر سەقامی وڵاتی شەڕ تێ کەوتووی سووریا تێک دەنەوە.

ئەمریکا کە لە ڕۆڵگێڕانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە مەڕ کێشەی سووریا مارەنگاز بووە و ھەروەھا بڕێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان کە بارەبووکاری تاقمی ڕەشەکوژی داعش بوون دەیانەوێ وا بنوێنن کە گوایە ھەرچەشنە یەکگرتنێکی ناوچەیی بۆ تێپەڕین لەم قەیرانەی ئێستا بێ ئاکامەو بەس ڕۆژئاوا و ھاوپەیمانە ناوچەییەکانیان دەتوانن ئاڵاھەڵگری خەباتی دژی تیرۆریزم بن.

ڕەنگە ھەرلەبەر ئەمە بێت کە لەم دواییەدا کەسایەتییەکی سیاسیی ئەفغانستانیش بە پاڵپشتیی کەناڵەکانی بریتانی ھەوڵی دا ئێران بە یارمەتی دانی داعش لە ئەفغانستاندا تۆمەتبار بکات و وەھا بنوێنێ کە گوایە تاران بە مەبەستی پەرە پێ دانی کنەو دەستەڵاتی خۆی لە سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەی ھەر ئەو شانۆیە لە ئەفغانستانیش دا پێ و شوێن بگرێت کە لە سووریادا دەبگرێت.

ئەم بوختانە پڕلە ھەنەکی و ناڕاستە کە دەربڕی ناڕەزامەندیی داشە دەستنیاکانی ڕیاز لە ناوچەکەدا بەرامبەر بە سەرکەوتنی مەیدانیی ئێران بە سەر تیرۆریزم دایە، چەند پاتەوەکراوی ھەر ئەم ڕاستییەیە کە بڕێک لە وڵاتان لە شکست ھێنانی داعش توڕەن و بەنیازن بە چاوڕاخستن و دەنگۆ بڵاوکردنەوەو ھەواڵی درۆو دەلەسەو ناڕ است، توانایی لێکدانەوەی لێکۆڵەران تێک دەن و شوێن لە سەر ھەل و مەرج و ڕەوشتی ناوچەکە دابنێن.

ئا بەمجۆرەیە کە جیا لە سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا دەوڵەتەکانی دیکەو تەنانەت جەماوەری کوردو عەرەب و ئەفغان و نەتەوەکانی دیکەش دەبێ بەردەوام وڕیاو لە سەر ھەست بن و ئاگایان لەوە بێت کە شەپۆلی ناوزڕاندنی دژی بەرە سەقام چێکەری ناوچەکە لەو بەرەوەی سنوورەکانی ناوچەکەوە جڵەوکێش دەکرێت و بەم پێیە واھەڵدەگرێ بە خۆپاراستن لە تێوەگلان و تووش بوون بە داوو بۆسەی ناکۆکی و پێکەوە ھەڵشاخان، پشت بە ھێزە ناوچەییەکان ببەستن بە مەبەستی شکست پێ ھێنانی یەکجاریی تیرۆرزیزم. چونکو گومان لەوەدا نییە تەنیا لە سای پشت کردن لە بیانییەکان و بەھێز کردنی یەکێتی و یەکانگیر بوونی ناوچەییە کە قەیرانی ئەمڕۆی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەبێت و بەرۆکی خودی ئەوانە دەگرێت کە گەلانی ناوچەکەیان تووشی ئەم قەیرانە کرد ووە.