کانونی دوھەم 27, 2018 18:18 Asia/Tehran
  • ڕەوش و گۆڕانکارییەکانی عەفرین

وادەو بەڵێنی ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێ: ئانکارا ئۆپراسیۆن لە عەفرینی سووریا بۆ ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە پەرە پێ دەدات هەتا ئەو ناوچانە بەتەواوەتی لەبوونی تیرۆریزم، پاکتاو بکرێ.

رەجەب تەییب ئەردۆغان وتی: منبەج لە سەت کیلۆمتریی رۆژهەڵاتی عەفرین ، شوێنێک کە هێزە ئەمریکییەکان لەتەنیشت شەڕڤانانی کوردی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ئامادەن، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە پاکتاو دەکرێ.

لەڕاستیدا، لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا واپێشان ئەدات کە، پاش جێگیربوونی بەتەواوەتی لە عەفرین، ناوبراو، سەربازانی تورک ڕەوانەی منبەج دەکا. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرلەوە ، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وتبووی: سوپای تورکیا پاش کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون، دەسبەجێ لەناوچەی عەفرین لەباکووری سووریا دەکشێتەوە.

لێدوانەکانی ئەردۆغان هەروەها پێشاندەری زێدەخوازییەکانی سەرۆک کۆماری تورکیاو هەوڵدان بەمەبەستی ئامادەبوونی بەرفراوانی سەربازی لە خاکی سووریایە. سەرباری گشت پاسادانەکانی بەرپرسانی حکومەتی ئانکارا، حکومەتی یاسایی دەمشق نەیارەتی خۆی لەگەڵ داگیرکرانی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرینی ئیدانەکردووەو ڕایگەیاندووە کە، "ئەو کردەیەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە". لەڕاستیدا، ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی سووریا ، نایاسایی و لەدژ بنەماو یاساو ڕێسای هاوپێوەند بەمافی نێودەوڵەتییە. جگە لە نەیارەتیی حکومەتی دەمشق، حکومەتەکانی ناوچەو جیهانیش کاردانەوەیان بەرامبەر کردەی تورکیا لە داگیرکردنی بەشێک لەخاکی سووریا پێشان داوەو ئەوکردەیان شەرمەزار کردووە.

لەناوخۆی تورکیاش، خەڵکی ناڕازی لە ئانکاراو ئەستەمووڵ وێڕای شەرمەزار کردنی سیاسەتی دەرەوەیی هەڵەی حکومەتی ئەردۆغان، خوازیاری چوونەدەری سوپای ئەو وڵاتە لەخاکی سووریا بوون. سەرباری ناڕەزایەتی و نەیارەتی دەربڕینەکان، گومان لەوەدانییە کە، سیاسەتوانانی ئیسلامخوازی تورکیا جگە لە تۆمەت پاڵدانی داکۆکی لە تیرۆریزم لە ئەمریکا، لە ئامانجە وەیشومەکانی ئەو وڵاتە لە خۆرهەڵاتی ناڤینیش بەگومانن. بۆ وێنە، "تەمل کارا مۆللا ئۆغڵوو" سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا لەم دواییەدا وتوویەتی: ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناڤین بۆ جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی خۆرهەڵاتی ناڤینی مەزن هەوڵ دەدا.

بەگوێرەی لەقاودانی ئەو سیاسەتوانە تورکە، "لە گەڵاڵەی ناسراو بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی مەزنی ئەمریکا، هیچکام لە ئەتن وهۆزەکان لەوان کوردو تورک و هۆزەکانی دیکە، هیچ باسێکیان لێ ناکرێ وتەنیا پاراستنی هەبوون و ئاسایشی ئیسرائیل لەناوچەدا لەئارادایە".

کارناسان، سیاسەتی سەربازی خوازیی حکومەتی ئەردۆغان لە سووریا بەسەرچاوەگرتوو لە زێدەخوازییەکانی بەرپرسانی حکومەتی ئانکارا لەقەڵەم دەدەن. لەوبارەوە، سامۆئێل رامانی بەبڵاوکردنەوەی وتارێک لەژێرناوی"زێدەخوازییەکانی تورکیا چلۆن دەتوانێ خۆرهەڵاتی ناڤین بگۆڕێ" لە ماڵپەڕی نەشناڵ ئینترسەت، نووسی: "ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر و سووریا سەرچاوەگرتوو لە زێدەخوازییەکانی ڕێبەرانی ئەو وڵاتە، لێک دراوەتەوە".

بەگشتی دەکرێ بگوترێ: سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵ دەدا لەناوچەدا لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە ڕکابەری. ئەوە لەکاتێکدایە کە نەیارەتیی زۆر لەپشت سەر و لەبەردەم سەرۆک کۆماری تورکیا دایە