شوبات 09, 2018 13:03 Asia/Tehran
  • شۆڕشی ئیسلامی، یەکێتی نەتەوەیی، سەربەرزی ئیسلامی و حکومەتی جیهانیی حەزرەتی مەهدی (عج)

ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، تایبەتمەندی بێ وێنەی هەیە، یەکێتی نەتەوەیی و سەربەرزی ئیسلامی کە بنەمای حکومەتی جیهانیی حەزرەتی مەهدی (عج) بووە، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم شۆڕشەیە.

خەڵک لە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ، دەورێکی بنەڕەتی لە تەنیشت ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) گێڕاوە و بە باشی یەکێتی نەتەوەیی  خستە ڕوو  .

ئینقلابی ئیسلامی  بزاڤێکی  مەزن لە ناوچەکانی ئیسلامی خستە ڕێ  و وەک  سەرچەشن و هێمای یەکێتیی نەتەوەیی  کەوتە بەر سەرنج  .

لەم بوارەدا ماموستا نیازی هەورامانی   ڕاوێژکاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕۆژی  پێنج شەممە وێڕای پیرۆزبایی کردنی  سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی وتیشی :  شۆڕشی ئیسلامی ی ئێران شۆڕشێکە  کە  دەبێ شانازی پێوە بکرێت، چونکە سەربەرزی و سەرفەرازی  موسوڵمانانی  جارێکی تر  گەڕاندوەتەوە  .

بەسەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ، ئایینی ئیسلام  بەشێوازی ڕاستەقینە  و ڕاستینە لە ئێران بناغەی دانرا  و یەکێتی کە بنەمای سەرەکی لەم بوارە دێتە ئەژمار لە نێوان گەلی  ئێران  دامەزراوە.

یەکێتی نەتەوەیی وسەربەرزی ئیسلامی بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران پیشان درا و ئەم بابەتە  گرینگەش بناغەی  دامەزرانی حکومەتی  جیهانیی حەزرەتی مەهدی (عج)ە.

شوناس و سەرچەشن لەم ڕێگایە دەورێکی گرینگی  هەیە کە گەلی ئێران بەشۆڕشەکەیان   ئەم  شوناسەیان  وەدەست کەوتەوە  .

یەکێتی نەتەوەیی و سەربەرزی ئیسلامی  ناسنامەی شوناسی گەلی ئێرانە کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی  هاتە  دی و هەموو چین و توێژەکان لە ژێر ئاڵای یەکێتیی ژیانێکی ئاشتیانەیان  هەیە  .

جیهانی ئیسلامیش بۆ گەیشتن  بەم  یەکێتی و یەکڕیزییە لە بەرامبەر جیهانی کوفر، زۆرتر لە هەر شتێکی دیکە  ، پێویستی بە وەدەست کەوتنەوەی  شوناس و بڕوادار بوون بەسەربەرزی و دەسەڵاتی خۆی لە سای  فێرکارییەکانی ئیسلامە  .

بەسەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی  دەرەوەیی لەسەر دەوی یەکێتی و یەکڕیزی ئیسلامی پێداگری کردووە و تەنیا ڕێگەچارەی گرفتەکانی ئێستای جیهانی ئیسلام  لە گریوی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانێ.

یەکێتی، سەربەرزی ئیسلامی دوو ئەوەندە دەکات و هەرلەبەر ئەمەش دوژمنان هەمووکات  خەریکی پیلانگێڕی  بۆ  دووبەرەکی نانەوە لە جیهانی ئیسلامن   هەتا  بڕوادار بوون بە هاتنی ڕاستەقینەی  حەزرەتی مەهدی (ع) بخەنە ژێر کارتێکەری .

بۆ دامەزرانی یەکێتیی دەبێ سەرەتا  موسوڵمانان  لە هێزمەندی خۆیان  لە جیهان  ئاگادار بنەوە و ئەم بابەتە گرینگەش بەوەی  کارناسانی ئایینی و مامۆستایانی ئیسلامی، تەنیا بە پشت بەستن   بە بیرۆکەی مەهدەوییەت کە لەڕاستی دا مزگێنی دەری  سەربەرزی و مەزنایەتی موسوڵمانان لە جیهانە، مسۆگەر دەبێ  .

هەرلەم بوارەدا  حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) سەبارەت بە بووژاندنەوەی فەرهەنگ و کولتوری مەهدەوییەت و چاوەڕوانی وەک یەکێک لە بنەماکانی گرینگی هاتنەدی شووناسی ئیسلامی، پێداگرییان کرد :  چاوەڕوان بوونی فەرەج ، چاوەڕوانی هێزی ئیسلامە و ئێمە دەبێ هەوڵ بدەین هەتا دەسەڵاتی ئیسلام لە جیهان  بێتە دی  و پێشەکی هاتنی ئیمامی زەمان(عج) دەستەبەر بکرێت.

حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە بەشێکی دیکەش فەرموویانە: شۆڕشی گەلی ئێران، خاڵی دەستپێکی شۆڕشی مەزنی جیهانی ئیسلام بە ئاڵای حەزرەتی حوججەت  ئەرواحونا فیدایە.

 ئاسۆی چالاکییەکانی شۆڕشی ئیسلامی بەرتەسک نابێتەوە بە ئێران   و  هەموو  مرۆڤە موسوڵمانەکان  دەخاتە بن کۆنترۆڵی خۆی  .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامیش لەم بوارەدا  فەرموویەتی  نەک ئەمەی کە بەنیازی دەست گرتن بەسەر جیهان بین قەت وانییە   و ئەم شتە هەر ناکەوێتە بیری  هیچ موسوڵمانێک  کە بیهەوێ زاڵ بێت بەسەر هەموو جیهان بەڵکوو پرس و بابەت ، بابەتی ئەرک و ریساڵەت لە بەرامبەر  مرۆڤایەتییە.

ئەمڕۆکە گرینگایەتی  یەکێتی وسەربەزی ئیسلامی زورتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە  . پیلانی  پێکهێنانی  تاقمە تەکفیرییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، ئامانجێکی نییە جگە لە  دووبەرەکی ل نانەوە لە نێوان  وڵاتانی ئیسلامی   و ئەم پرسە  جیهانی ئیسلام لە ئامانجی سەرەخۆی دوور دەکاتەوە .

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێک کە لەبەرامبەر پرسەکانی جیهانی ئیسلام کەمتەرخەم نییە ، دەورێکی گرینگی لە بەرەنگار بوونەوەی ڕەوتەکانی تەکفیری هەیە و ئەمەش لەبەر ریساڵەتی جیهانیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.