شوبات 09, 2018 21:03 Asia/Tehran
  • گەشەدار بوونی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە و ھاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بەیعەتی مێژوویی ھومافەڕەکانی ھێزی ئاسمانی لە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ لەگەڵ حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە دیداری کۆمەڵێک لە سەرکردەو کارگێڕانی ھێزی ئاسمانی و بنکەی دژە ئاسمانیی ئەرتەش، شۆڕشی ئیسلامیی وەک حەقیقەتێکی زیندوو لێک دایەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە و ھاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بەیعەتی مێژوویی ھومافەڕەکانی ھێزی ئاسمانی لە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ لەگەڵ حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە دیداری کۆمەڵێک لە سەرکردەو کارگێڕانی ھێزی ئاسمانی و بنکەی دژە ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شۆڕشی ئیسلامیی وەک حەقیقەتێکی زیندوو لێک دایەوە.بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بنج و بناوانی شۆڕش ئەمڕۆکە پتەوتر لە ڕۆژانی سەرەتای سەرکەوتنیەتی، وتیشی: شۆڕشگێڕان ئەمڕۆکە ڕاوەستاوتر و وریاتر و بەرچاوڕوونتر لە شۆڕشگێڕانی سەرەتاکانی شۆڕشن و ھەر بەم پێیە شۆڕش بەرەوپێش چووەو گەشەی سەندووە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سی و نۆ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (فڤریەی ١٩٧٩) سەرکەوت، بەڵام سەرباری تەواوی گوشارو پاڵەپەستۆو دوژمنکاری و ڕقەبەرایەتییەکانی دیستیکباری جیھانی ، تۆسقاڵێکیش لە بنەماو ئارمانجە سەرەتاییەکانی نەکشاوەاەوەو بە ورەیەکی بەرزترو پاوەجێ ترەو لە سەر ڕێگای خۆی بەردەوام بووە. خۆڕاگرتنی گەلی ئێران لە ھەمبەر ھێزە زۆربێژەکان بارستاسس و تواناییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بواری ناوچەیی و نێونەتەوەیی دا بە تایبەت پشتیوانی کردن لە مافی گەلانی چەوساوە ئاشکرا کردووە. پشتیوانی کردن لە مافی فەلەستین، ئەفغانستان و یەمەن و موسڵمانانی ڕوھینگیا ڕەوتێکی سەرچاوە گرتوو لە بنەماو ئارمانجەکانی ئەم شۆڕشەیە کە قەت بەدەم تێپەڕینی کات و ساتەوە کاڵ نابێتەوەو یان لەبیر ناچێتەوە. وەک چۆن حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش فەرموویەتی:ڕاوەستان لە بەرامبەر ستەم و گەندەڵی لە ئاستی نێونەتەوەیی و ڕیسوا کردنی ئەم دیاردەگەلە لەو سیاسەتە بنەماییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.ھەر چۆن ئەوەشی فەرموو کە: ئەمڕۆکە ستەمکارترین و بێ بەزەیی ترین پێکھاتەکانی دنیا حکومەتی ئەمریکایە کە تەنانەت لە داعشیە دڕندەکان خراپترە.

ئەمریکا لەماوەی ئەم ھەموو ساڵانەدا لەژێر دەمامکی مەرایی کاری و درۆودەلەسە خۆی وەک پارێزەری مافی مرۆڤ نواندووەو بەو پەڕی چەواشەکاری و وەڕێ خستنی شانۆی ساختەوپیشان دانی  چەند کوتەئاسن، ئێران بە ناردنی موشەک بۆ یەمەن تۆمەتبار دەکات ھەتا ھەنگاوەکانی دڕندەکارانەی خۆی بشارێتەوە. بەڵام دیارە سەرباری ئەو ھەموو بانگەشانەی بەرەڤانی کردن لە مافی مرۆڤی کەچی ماوەی حەفتا ساڵە لە ئیسرائیلی ستەمکارو خوێنمژ لە بەرامبەر گەلی چەوساوەی فەلەستین دا پشتیوانی دەکات. ھەر چۆن لە قەڵاچۆی جەماوەری یەمەن و ئەفغانستانیش واز ناھێنێ و ھەموو ڕۆژێک ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ گوناح و بێ دەستەڵات لە لایەن ھاوپەیمانەکانیەوەو بە چەکی ئەمریکایی لە خاک و خوێن دا دەگەوزێندرێن.

بێ گومان ھەتا ئەو کاتەی کە ئەم دڕندەکارییانە بەردەوام بن،شۆڕش و حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بێ دەنگەی لێ ناکات و ھەروا لە بەرامبەر ستەمکاران و چەوسێنەران دا خۆڕاگری دەنوێنێت و دەوەستێت. ئەمریکا ئەمڕۆکە ئاگای لەم ڕاستییەیە کە بەرگریکارانی شۆڕش و حکومەتی ئیسلامی بوێرانەو بەو پەڕی سەربەرزییەوە، تەنانەت واوەتر لە سنوورەکانی ئێران، لە عێراق و سووریاش لە بەرامبەر تیرۆریستە دڕندەو خوێنمژەکانی گوێ لە مستی ئەمریکاو ئیسرائیل و عەرەبستان ڕاوەستاون و بەرەڤانی لە بەھا دینییەکان دەکەن. ھەر لە بەر ئەمەشە کە ئەمریکا تەواوی ھەوڵ و پەلەقاژەی خۆی بەکار ھێنا ھەتا خۆڕاگری بنەبڕ بکات، بەڵام ھەر بەوچەشنەی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاماژەی پێ کردووە،لە بارەی بەرخۆدان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، ئەمریکییەکان بەتەما بوون خۆڕاگری بنەبڕ بکەن، بەڵام ئێمە ڕاوەستاین و وتمان ناھێڵین. ئەمڕۆ بۆ تەواوی دنیا ئەوە سەلمێندراوە کە ئەمریکا دەیویست و نەیتوانی بەڵام ئێمە ویستمان و توانیمان.

بێ گومان ئەم ویستن و توانینە لەو بەھاو بایەخانەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە کە ئاسەوارو بەرھەمی پڕبەرەکەتی زۆری لێ کەوتووەتەوەو ھەڵس و کەوتی دووفاقانەی ئەمریکا لەمەڕ بەرەڤانی کردنی لە دیموکراسی و مافی مرۆڤی تووشی گێچەڵ کردووەو بەستێنی بۆ ڕیسوا بوونی زیاتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆش کردووە. شۆڕشی ئیسلامی بە بووژاندنەوەی بەھاوبایەخە ئینسانی و مرۆڤییەکان بووە حەقیقەتێکی زیندوو کە ھێشتاش ھەر ڕەوان و پڕکاکڵ و کاریگەرە. ئامادە بوونی شکۆمەندی گەلی قارەمانی ئێرانی ئیسلامی لە ڕۆژان و بۆنە گەورە حەماسییەکانی وەک ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانیش ھەر نیشانەی بەردەوامی و پاوەجێ بوونی ورەی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێرانەو دەربڕی ھەرمانی بەھا و دەستھاتە مەزنەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.