شوبات 16, 2018 10:28 Asia/Tehran
  • سێ هۆکاری وشداریدەر بۆ سەرهەڵدانی سەر لەنوێی داعش لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا

لە کاتێکدا کە بەرپرسانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان وشدار دەدەن لە حاند گەڕانەوەی وێرژێنێکی دڕندەکارتری داعش بۆ ناوچەکە، ماڵپەڕێکی هەواڵی سێ هۆکاری بۆ سەرهەڵدانی سەر لەنوێی داعش لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا هێنایە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ ماڵپەڕی هەواڵی خەلیج ئانلاین نووسی؛ لەو کاتەوە کە داعش لە لایەن هێزە ئێراقییەکان لە موسڵ وەدەرنرا و دێسەمبەری ڕابردوویش لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە شاری ڕەقە وەدەرنران، کەمتر ناوی داعش لە مێدیاکانی جیهاندا دەبیسترێ تا ڕادەیەک کە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە دۆسییەی داعش لە ناوچە داخرا بەڵام ژماریک بەرپرسی ڕۆژاوایی لەم بارەوە نەیاری ئەردوغان و جەخت دەکەن لە سەر ئەوەی کە داعش ئێستایش هەر ماوە و چالاکی دەکات.

لە راپۆرتەکەی ئەم ماڵپەڕەدا هاتووە؛ گرینگترین هۆکار بۆ گەڕانەوەی داعش گۆڕدرانی داڕشتی ڕێبەرایەتیی ئەم گرووپە تیرۆریستییەیە.

بە وتەی کارناسان و شارەزایان، ئەوەی دەبێتە هۆی تۆختر بوونی ئەم بیرۆکەیە، قسەکانی "ئانجلینۆ ئالفانۆ" وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە ١٣ی فێڤرییەی ئەمساڵە کە وتی؛ داعش وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی واوەسنووریی چالاکی خۆی سەر لە نوێ دەست پێ کردۆتەوە. ئالفانۆ رایگەیاند: داعش پاش ئەوەی هێزە سەربازییەکانی شکستی هێنا ، چالاکیی خۆی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستیی واوەسنووری دەست پێ کردۆتەوە و ئێمە دەبێ لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوە دراویییەکانی داعش هەنگاو هەڵگرین لەبەر ئەوەی کە کە ئەوە مەترسییەکە لە سەر ئاسایشی ئێمە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکایش نووسی: بە بەڵگە هێنانەوە لە ژمارێک ڕاپۆرتی هەواڵگری ، زۆرێک لە داعشییەکان لە سووریاوە هەڵاتوون بەرەو بەرەکانی دیکە، ژمارێکیان پاش هەڵاتن لە بەرەکانی شەڕ ئێستا لە نزیکی دیمەشق سەقامگیر بووە و ئەوەش بەو مانایەیە کە باسی بنەبڕ کرانی داعش هێشتا زووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، داعشییەکان بە هەڵاتن لە بەرەکانی شەڕ خۆیان گەیاندۆتە باشوور و ڕۆژاوا و زۆرێکیان لەوێدا چاوەڕیی وەرگرتنی فەرمان لە لایەن ڕێبەرانیانەوە لە چوارچێوی پەیامی کۆدبۆدانراون. لەم راپۆرتانەدا پێداگری کراوە کە داعشییەکان بۆ تێپەڕین لە سنوورەکان و گەیشتن بە خاکی تورکیا هەزاران دۆلاریان داوە بە قاچاخچییەکان و بەم چەشنە زۆرێک لەوانە سەفەری گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان بەتایبەت بۆ ئەورووپایان دەست پێ کردووە.

هۆکاری دیکە کە بۆ سەر لە نوێ سەرهەڵدانی داعش ئاماژەی پێ دەکرێ، سەرچاوە هزری و بڕواییەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییەیە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەکە پەرەی پێداوە و ئێستا ئەو بیر و بۆچوونە کاریگەرییەکی نگەتیڤی لەسەر بیر و زەینی دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەتایبەت منداڵان داناوە.

هۆکاری سێهەم بۆ سەرهەڵدانی داعش لە ناوچەکانی دیکەی جیهان، گەڕانەوەی شاروومەندانی ئەورووپایی ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بۆ وڵاتەکانیانە کە بە پێی ڕێژە و ئامار، هەژماریان دەگاتە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس.

دەزگە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بەریتانیا بە ئاماژە بە ئەو هەوڵانەی بۆ دیتنەوەی ڕێکاڕێکی شیاو لە پێناو پەیوەست کردنەوەی ئەم تیرۆریستانە بە کۆمەڵگە دەدرێ، جەختی کرد کە هەموو جم و جۆڵ و چالاکیی ئەم تیرۆریستانەیان لە ژێر چاوەدێریدایە.