نیسان 20, 2018 20:32 Asia/Tehran
  • حەزرەتی عەبباس(ع)،  سەرچاوەی وەفاداری و غیره‌ت

لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی کەسایەتیەکی پلەبەرزداین کە لەدیرۆک دا ناوی لە تەک وەفاداری ولە خۆبردوویی دا ئاوێتە بووە.

کەسێ کە خووخدە و سیرەتی جوانمێرییەکەی وەک ڕووپەڕێکی زێڕین لەئاسۆی مرۆڤایەتی ئەدرەوشێتەوە.چوارەمین ڕۆژی مانگی شابان، ڕازاوەتەوە بە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عەباس کوڕی عەلی (ع). ئەو حەزرەتە بەهۆی خووخدەی جوان و خواپەسەندی ، نازناوی ئەبولفەزل، یانی خاوەنی فەزلی پێ دراوە.سڵاو ودرود بۆ عەبباس کوڕی عەلی (ع) ، ئەوحەزرەتە کە لە پێغەمبەران و چاکەکاران وپاکان پەیڕەوی دەکرد. سڵاو و درود بۆ گەورە پیاوێک کە لەپێناوی بووژاندنەوەی دین ساتێکیش کەمتەرخەمی نەکرد.ڕۆژانی شابان بەتایبەت ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئەبولفەزل (ع) لەهەموو ئێوە پیرۆزبێت.لەساڵی 26ی کۆچی مانگی دا لەوەها ڕوژێک دا حەزرەتی عەبباس چاوی بە دونیای ڕوون کرایەوە، دایکی بەڕێزی فاتمە لە هۆزی بەنی کلاب بوو، ئەم هۆزە بە دلێری و بوێریی ناوبانگی هەبوو، ئەم خاتوونە بە ئیمانە چەند ساڵ پاش شەهادەتی حەزرەتی زەهرا(س) بووبە هاوسەری عەلی (ع) و چوار کوڕی بوو ، پاشان بە هۆی ئە وەکە بوو بە خاوەنی چوار کوڕان، بە ئومولبەنین یانی دایکی کوڕان ناوی دەرکرد .کوڕەکانی ئومولبەنین وعەلی (ع) لە ڕاپەڕینی گەورەی ئیمام حسەین (ع) لە ڕێگەی خودا گیانیان نایە سەردەست و بەشەهادەت گەیشتن.بەحەزرەت عەبباس بەهۆی ڕواڵەتی جوان و بەژن و باڵای بەرزی دەیانوت مانگی بە نی هاشم، هەموان پەسنی تایبەتمەندییە بەرزەکانیان دەدایەوە و ئەم نازناوەیان بە شیاوی دەزانی.حەزرەتی عەبباس لە ماڵێک دا لەدایک بوو کە مەکۆی زانست و حیکمەت بوو، ئەو بە درێژایی 14 ساڵ ژیانی لە خزمەت باوکی عەلی (ع) لە زانایی و ئیمان و کەمالی ئەو کەسایەتییە گەورەیە، بەهرەی فراوانی برد.خاڵی زۆر گرینگ لە ژیانی حەزرەتی عەبباس دا، پێوەندی گەرم و گوڕ و پڕ هەست وسۆزی وی بە براکانی بە تایبەت ئیمام حسەین (ع)بوو.حەزرەتی عەبباس(ع) لە هەمان چاخی منداڵییەوە لە ئافە رێنەی تاکانە نزیک بوو، ئیمان لەسەرانسەری ژیانی لە شەپۆلانی دەدا ، بڕوا بە خوا وەها لەگەڵ ڕۆح و گیانی تێکەڵ وئاوێتە ببوو کە بووە هۆی گەشەی تایبەتمەندییەکانی ئەخلاقی وی.سەبارەت بە پلە وئاستی زانیاری و مەعنەوی حەزرەتی عەباس (ع) وتراوە کە ئەو حەزرەتە بەئیمان و دەروونی پاکی خۆی جێی متمانەی خەڵک بوو ، خەڵک هەمیشە لەبواری جۆربەجۆر، ڕاوێژیان لەگەڵ دەکرد، ئیمام شارەزایی تۆکمە و تەواوی لە ئەحکامی فقهی و بنەماکانی بیروڕای ئیسلامیی هەبوو و وەڵامی پرسەکانی زانستیی خەڵکی دەدایەوە.کردنەوەی گرێی کاری خەڵک لەبەرنامەکانی گرینگی ژیانی حەزرەتی عەبباس بوو، بەم هۆیەوە ناوبانگی بە " بابولحەوائج" دەرکرد، یانی کەسێ کە نیاز و پێداویستیی خەڵک دابین دەکا.حەزرەتی عەبباس زۆر بە ئەدەب بوو ، کەسایەتی لەسەرەخۆ و بەحورمەتی ، دەمانخاتەوە بیری ئەم فەرمایشە جوانەی حەزرەتی عەلی (ع) کەفەرمووی: هیچ میراتێ بایەخدارتر و گرانبایی تر لە ئەدەب و حورمەت نییە.ئیمام لە خزمە ت براکانی ئیمام حەسەن(ع) و ئیمام حسەین(ع) هیچ کاتێ بە بێ ئیزن وەرگرتن قسەی نەدەکرد، لە خۆبردوویی و گیانبازی، خاڵێکی بەرچاوە لەکەسایەتی حەزرەتی عەبباس(ع). ئیمام ئەوپەڕی گەوڕەیی و مەزنایەتی خۆی لەحەماسەی هەتاهەتایی کەربەلا نیشان دا.ئەو تادوا ساتەکانی ژیانی دا یارو هاوڕێی ئیمام حسەین (ع) بوو . حەزرەتی عەبباس لە شەڕوتێکهەڵچوونی حەماسەی کەربەلا دا ئاڵاهەڵگری سوپای ئیمام حسەین(ع) بوو. کاتێ کە بینی ئیمام حسەین (ع) و یارەکانی لێوویشک وتونین، بوێرانە و بەتەنێ ئاڵقەی تەنگی گەمارۆی دوژمنی تێک شکاند و ژومارێک لە دوژمنی کوشت تا گەیشتە چۆمی فورات. کاتێ گەیشتە ڕۆخی چۆمی فورات، ڕاوەستا هەندێی تونی بوو کە خێرا دەستی بردە نێو ئاوەکە هەتا قومێکی لێ بخواتەوە بەڵام تۆنیتی براکەی ئیمام حسەین (ع) و ماڵبات و منداڵەکانی هاتەبەرچاو ، پەشیمان بۆوە و ئاوی نێو دەستی رۆ کردەوە و مەشکەکەی پڕ کرد لە ئاو و ئەوسا سواری ئەسپەکەی بوو بەرە و خێوەتەکان کەوتە ڕێ، بەڵام مخابن لە ڕێ کەوتە بەر ئامانجی تیری دوژمن و شەهید کرا.ئیمام عەلی (ع) سەبارەت بە حەزرەتی عەبباس (ع) دەفەرموێ: مەزنترین مرۆڤی ئیماندار ومومین کەسێکە کە بۆ چاوپۆشی کردن لە گیان وبنەماڵە و ماڵی خۆی پێشەکی ئیماندارانی تر بێ.گیانبازی وبوێری حەزرەتی عەبباس (ع) سەرچاوە گرتوو لە شارەزایی و بۆچوونی بەرز و قووڵی ئەو لەحاند دین وئارمانجەکانی ئیلاهییە.حەزرەتی عەبباس(ع) لە باوکی بەڕێزی فێر ببوو کە ژیان دەبێ ئامانجداربێ ، بەس باشتر وایە ژیانی مرۆڤ لە پێناوی پەرەوگەشەی بایەخە ئینسانییەکان و بنبڕ کردنی گەندەڵی ونادادوەری دا بێ.بیرمەندان و زانایان لە پەسنی حەزرەتی عەبباس(ع) وتوویانە: ئە و هێمای دەریایەکە کە شەپۆلەکانی خێروچاکە و ڕۆخی تژییە لە دڵاڤایی و گەورەیی.