نیسان 25, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • گەشتی عەبادی بۆ کوردستان، گەرم و گوڕبوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە عێراق

لەحاڵێکدا کە تەنیا حەڤدە رۆژ ماوە هەتا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەو سەرۆکی لیستی هەڵبژاردنی "النصر" ئەمڕۆ٢٥ی ئاڤریل سەردانی سلێمانی کرد لەهەرێمی کوردستان.

ئیبراهیم ڕەشید، وتەبێژی هاوپەیمانیی "النصر" لە سلێمانی وتی: حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەو هاوپەیمانییە ئەمڕۆ لە سلێمانی وتاری بانگەشەیی خۆی پێشکەش دەکات و پاشان دەچێتە هەولێر و دەهۆک.

بڕیارە چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق رۆژی١٢ی مای بەڕێوە بچێ. یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی گرینگایەتی ئەو هەڵبژاردنانە ئەوەیە کە وەک یەک لە پڕملمانێترین هەڵبژاردنەکانی عێراقی نوێ دێتەئەژمار. بەپێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی٢٠١٤، لەمەڕ پرسی هەڵبژاردنەکانی مای٢٠١٨ پێش بینی ئەوە ناکرێ کە کامە هاوپەیمانی سەرکەوتوو دەبێ.

چۆنیەتی پڕووپاگەندەو بانگەشەی هاوپەیمانییەکانیش بەجۆرێک سەلمێنەری گەرم بوونی ململانێکان لەو خولەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراقە.

 لەکاتێکدا کە لە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو، پڕووپاگەندەو بانگەشەی هاوپەیمانییەکانی سەربە سوننە و شیعەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کەمڕەنگ و لاواز بوو، ئێستا بەتایبەت حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "النصر" تیشکی خستووەتە سەر ڕاکێشانی دەنگەکان لەهەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە. ئەوکردەیهی حەیدەر عەبادی هۆوهەگەری جۆراوجۆری هەیە. لە وێنەی ئەو هۆیانە، ئەوە کە دوو پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان واتە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی بەپێچەوانەی سێ هەڵبژاردنەکەی ڕابردوو، هەلومەرجێکی شیاویان بۆ هاوبەشی لەهەڵبژاردنەکانی٢٠١٨دا نییە.

سەمەد هیممەتی کارناسی پرسەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو بارەوە لەسەر ئەو ڕایەیە کە:"بەگشتی لەهەرێمی کوردستان کەشی هەڵبژاردن لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ خولەکانی ڕابردوو ساردوسڕترە. هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی لەدەست داوەو کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە کەوتووەتە دەست حکومەتی ناوەندیی بەغدا، ئەوە لەحاڵێکدایە کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، گرووپ و باڵە کوردستانییەکان لەوناوچانە دەسەڵاتی زیاتریان هەبوو.

لەلایەکی دیکەوە ، کوردەکان پاش ئەزموونی ناسەرکەوتووی ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە حکومەتی ناوەندیی بەغدا، پۆست و بەرپرسایەتی گرینگیان لە پێکهاتەی دەسەڵاتی عێراق لەدەست دا کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق یەک لەو پۆستە گرینگایە.

ئەو ڕووداوانە ، ڕەخنەو گازندەی لەدژ پارتی دیموکرات، گرینگترین و سەرەکیترین پارت کە بەشی سەرەکیی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستانی بەدەستە، زیاد کردووەو لەهەمان کاتدا بووەتە مایەی ساردبوونەوەی کەشی هەڵبژاردنەکان لەو ناوچەیە."

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "النصر" لەسەر دەس خستنی دەنگەکانی هەرێم و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چڕبووەتەوەو تەنانەت هەواڵی نافەرمی لەمەڕ نزیکبوونەوەی هاوپەیمانیی "النصر" لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەئارادایە. لەو ڕووەوە، سەفەری عەبادی بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێ وەک یەکێک لە گرینگترین جم و جۆڵە هەڵبژاردنییەکان لە عێراق لەقەڵەم بدرێ.