May 04, 2018 21:24 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناونووسی کردنی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندرانی پاڵێوراوەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی داهاتووی تورکیا، چوار کەس لە سیاسەتڤانانی تورک خۆیانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە کاندید کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە شێوەی فەرمی وەک تەنیا پاڵێوراوی پارتی دەستەڵانداری پارتی دادوگەشە لە هەڵبژاردنی بەروەختی داهاتووی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا دیاری کرا. هەر لەم پەیوەندییەدا چوار کەس لە سیاسەتڤانانی تورکیش وێڕای کۆکردنەوەی سەد هەزار واژۆی شارومەندان، خۆیانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە کاندید کرد.

بە ڕاگەیەندرانی ناوی پاڵێوراوانی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا، کارناسان بە دووری دەزانن کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا کە بڕیارە 34ی ژوئەن بەڕێوە یچێت خەنیمێکی بەبڕشتانەی هەبێت کە بتوانێ بەربەرەکانێی لەگەڵدا بکات، بەتایبەت کە فراکسیۆنی نوێنەرانی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیاش لە دانیشتنی ئەم دواییەی خۆیاندا بە زۆرینەی دەنگەوە بڕیاریان دا هەتا ئەردۆغان وەک پاڵێوراوی ئەم پارتە لە هەڵبژاردنی بەروەختەی 24ی ژوئەن بناسێنن.

هاوپەیمانیی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانی لەگەڵ نەیارەتیی ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی هەردووک پارتەکەدا بەرەوڕوو بووەتەوە. پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی لە ڕەوتی گشت پرسییی هەموار کردنی یاسای بنەڕەتیی تورکیا لە ساڵی 2017ی زایینیش پشتگریی لە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە کرد بوو. قەبووڵ کردنی گۆڕینی و هەموار کردن و چاکسازی لە گشتپرسییەکەی تورکیاش هەر بە پشتیوانیی ئەم پارتە مسۆگەر کرا.

پەرلەمانی تورکیا داگری 550 نوێنەرە کە 317یان سەربە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەن، 133 یان سەربەپارتی کۆماریخوازی گەلن،42 نوێنەریان لە پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانین و 55 نوێنەریشیان سەر بە پارتی دیموکراتی گەلن. بە کشانەوەی نوێنەرێکی سەربە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ژمارەی نوێنەرانی ئەم پارتە لە 134 نوێنەرەوە بۆ 133 دابەزی و ئینجا بە سەندرانەوەی مافی نوێنەرایەتی لە چوار نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان ژمارەی نوێنەرانی ئەم پارتەش لە پەرلەماندا لە 59 نوێنەر بۆ 55 کەمی کردو ژمارەی گشتیی نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا لە 550 نوێنەرەوە بۆ 545 نوێنەر دابەزیوە.

بە پشت بەستن بەم بەڵگانە، لەوەناچی ڕەجەب تەیب  ئەردۆغان هەر لە قۆناغی یەکەم دا تێکڕای دەنگەکان بەدەست بێنێ و هەڵبژێردرێت. هەر لە بەر ئەمە کۆمەڵێک لە نەیارانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا هەڵبژاردنەکانی داهاتوویان بە نادادگەرانە زانیوە. لەم پەیوەندییەدا ئایهان بیلگێن لە سیاسەتڤانانی تورک و لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا باوەڕی وایە کە: ئەگەرچی هەڵبژاردن لەژێر گوشاروپاڵەپەستۆی جۆربەجۆردا بەڕێوە دەچێت، بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان ئامادەی بەشداری کردنە لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ  ئەوەی ڕۆڵێکی لە گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ وڵات هەبێت.

هەموار کردنی یاسای بنەڕەتیی تورکیا لە ڕۆژی 16ی ئاپریلی ساڵی ڕابردووی زایینی لە لایەن جەماوەری ئەم وڵاتەوە پەسەند کراوەو بەگوێرەی چاکسازییە ئەنجام گرتووەکان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدی بە دەنگی ڕاستەوخۆی جەماوەر هەڵدەبژێردرێت. ئینجا مەرجی خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاش ناسێندران لە لایەن پارتە گەورەکانی ئامادە بووی پەرلەمان و یان کۆکردنەوەو تۆمار کرانی فەرمیانەی واژۆی پشتیوانیی زیاتر لە سەد هەزار کەس لە شارومەندانی تورکیایە. بە گوێرەی ئەم یاسایە هەڵبژاردنەکانی تورکیا پاڵێوراوی ئەو پارتانەی کە زیاتر لە بیست نوێنەریان لە پەرلەمانی تورکیادا هەبێت، پێویستیان بە ناونووسی کردن لە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن بە مەبەستی ڕاگەیاندنی پاڵێوراوەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی بۆ کۆکردنەوەی سەد هەزار واژۆ نییە.

گومان لەوەدا نییە کەبە رەرنامەداڕشتنەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی مسۆگەر کردنی ئاڵ و گۆڕ و چاکسازی لە یاسای بنەڕەتی ، لەوەناچی کە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا دەرفەتی ململانێ لە هەڵبزاردنەکەی 24ی ژوئەنی داهاتوو بە سیاسەتڤانانی دیکەی تورکیا بدات.