کانونی یه‌که‌م 01, 2018 14:19 Asia/Tehran
  • محەمەد بن سەلمان سەدامێکی نوێ‌ لەناوچەکەدا

پێگەیەکی ئەلەکترۆنی بەریتانی بەراوردێکی نێوان "سەدام حوسێن" سەرۆکی پێشووتری عێراق‌و "محەمەد بن سەلمان" شازادەی جێنشینی سعودییەی کردووە.

مەهدی مەدرەسی نوسەر و رۆژهەڵاتناس، بەراوردەکەی کردووە، ئەوەش دوای روودانی کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی لەئەستەنبوڵی تورکیا، کە دەستی تۆمەت لەو رووداوە بۆ محەمەد بن سەلمان رادەکێشرێت. 

مەدرەسی لەوتارێکیدا، لە پێگەی ئەلەکترۆنی ((Middle East Eye)  بەریتانی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: لەئێوارەیەکی درەنگی هاوینی 1988 دایکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ کراووە ،‌ ئەو کات ئەوان لەئێران نیشتەجێبوون و لەژێر پاسەوانییەکی ئەمنی توندوتۆلدا بوون ، لەو کاتەشدا باوکی لەوڵاتی بەڕازیل بووە.

وەک مەدرسی دەڵێت: ترس و شپرەزەیی دایکی لەو کاتەدا یارایی (قابیلی) شڕۆڤەکردن نەبوو ، بەڵام دواتر زانی، کە ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی بەڕازیل کردەوەیەکی تیرۆری پوچەڵکردووەتەوە، کە لەوانە بوو ژیانی باوکی کۆتایی پێبینێت ئەو کات بەرهەڵستکارێکی دیاری ڕژێمەکەی سەدام بوو. 

مەدرسی دەشڵێت: باوکم ئەو کات ئامادەی لووتکەیەکی بەرهەڵستکارانی عێراقی بوو، کە بڕازیلیای پایتەخی بەڕازیل میوانداری دەکرد. لەم کردەوە شکستخواردووەدا ، تیمی بکوژەکان لەنزیک شوێنی کۆنگرەکە دەستگیرکران، کە پڕچەکبوون بە چەکی هەمەجۆر و پێکەر (قناص)ی بێدەنگ (کاتم) و ئامرازی دیکەو وێنەی شوێنە بەئامانگیراوەکەشیان لە لابوو.

سەرباری ئەوەی هەواڵەکە‌ شۆکئامێز بوو، بەڵام لای ئەو سەیرنەبوو، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار: یەکەم، سەدام ژمارەیەکی زۆری بەرهەڵستکارانی عێراقی تیرۆر کردبوو، کە یەکێک لەوان مامی باوکی بوو، جگە لە تیرۆرکردنی هاوڕی‌و هاوڕییانی کاری دیکەی.

 دووەم ، دادگانی شۆڕشی بەعس بێ ئامادەبوونی خۆی فرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرکردبوو کە بۆ بەرهەڵستکارە سەرسەخت و خاوەن هەژموونەکانی سەدام و ڕژێمەکەی دەردەچوون. ئەم ڕووداوە بوێری و ئەقڵیەتی شێتانەی بەعسی دەردەخست لەو هەوڵانەی کە بە نوێژی نیوەڕۆ  بۆ لەناوبردنی نەیارە بەرهەڵستکارەکانیان دەیاندا لە دەرەوەی ووڵات.

مەدرسی هەروەها دەڵێت: کاتێک نۆکەرانی هەواڵگری سعودیە خاشقچییان ڕفاند  و کوشتیان کە نووسەر بوو لە ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی ، یەکەم شت کە بیری لێکردۆتەووە بوونی سەدامێکی دیکە بوو لە نێوماندا.

سەدام کەسایەتییەکی ئەهریمەنی بوو کە گیانی لە ملیونەها عێراقی زەووتکرد و بگرە لەوەش زیاتری پێلێڕاکێشا ، واپێدەچێت محمدی کوڕی سەلمانی سعودی کۆپییەکی دیکەی تازەی سەدام بێت ، جێنشین خاوەن گەنجێتی و پارە و سامان و دەسەڵاتە ‌ ، لەوساوەی لە جەنگی جینشینی سعودیەدا براوەبوو لە ساڵی 2017 ، هەڵمەتێکی بێهودەی بەردەوامی کوشتن و بڕینی دژ بە نەیارەکانی دەستپێکردووه. 

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە ئەو کات پاساوهێنانەوە بۆ سەدام حوسین لە ڕۆژئاوا ئاسایی بوو ، ئێستاش هەمان شت بۆ کوڕەکەی سەلمان دەکەن. تەنها جیاوازیەکەش ئەوەیە کاتێک سەدام دەیەها هەزار کەسی تیرۆر کردوون و لە سێدارەیدان ، جیهان بانگەشەی بێئاگایی خۆیان لەو کارانە دەکرد. بەڵام ئەوەی بەسەر خاشقچی هات هەموو هاوکێشەکانی سەروژوور کردنەوە: ئێستا بەڕوون و ئاشکرایی دیارە کە محەمەدی کوڕی سەلمان فەرمانڕەوایەکی سەرشێت و کێوییە  و وەک سەدامیش جێگەی متمانە نییە.

 کاتێکیش بەرپرسە رۆژئاواییەکان و پیاوانی کار ڕەتیان کردەووە ئامادەی کۆنگرەی "دافۆسی بیابان" بن کە کوڕەکەی سەلمان ڕیکلامی چڕوپڕی بۆ کردبوو ، جێنشینی سعودیە لە ووتارێکیدا لە کۆنگرەکە کە ڕووی لە ڕوسیا ونێردراوەکانی دیکەی ووڵاتان بوو ووتی:"ئێستا دەزانین نزیکترین دۆست و سەرسەخترین دوژمنەکانمان کێن".

ئیدی لەو ساتەوە ئاماژەکانی دەرچوونی کوڕەکەی سەلمان لە بازنەی هاوپەیمانە ڕۆژئاواییە باوەکانی دەرکەووتن. ئەمەش‌ بە پێچەوانەی سەدامەوە بوو کە چەند دەیەیەکی پێچوو تاکو دەستبەرداری پشتیوانە باوەکانی بوو ، جێنشینی سعودیە هەر‌ بە ڕاستی پەیامەکەی ئەوەیە  : "یان  دەبێت لەسەر ڕێبازی منبن یان بڕۆن" ، ئەو بەهیچ شێوەیەک پەشیمان نەبوو لەوەی کردی ، بیریشتان نەچێت کە ئەو هێشتا 33 ساڵە و زۆریشی لەبەردەمدایە ئەنجامی بدات.

...........

سەرچاوە : شارپرێس