کانونی یه‌که‌م 04, 2018 21:27 Asia/Tehran
  • سەرچاوە دراڤییەکانی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە

کاتێک کە گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە لە ساڵی٢٠١٤ لە سوریا پێکهات، پرسیاری زۆر لەبارەی سەرچاوە دراڤییەکانی دابینکەری ئەو گرووپە کە ئێستا ناودەنرێتە"هەیئەتی تەحریروشام" ، لەئاردابوو.

"محەممەد مەحمود مورتەزا" لەوتارێکی شیکارانەدا کە ماڵپەڕی ئەلعەهد بڵاوی کردەوە، دەنووسێ، بەرەی نوسرە بەجاران ئیدیعای کردبوو هیچ یارمەتییەکی دراڤی لە دەرەوەی سوریای پێ نەگەیشتووە. بەڵام پرسیارێک کە جارێکی دیکە هاتووەتە ئاراوە ئەوەیە کە بە کەمکرانی بەشی جوگرافیایی ژێر کۆنترۆڵی بەرەی نوسرە، چلۆن سەرچاوەی دراڤیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دابین دەبێ؟

ئەو باجەی بەرەی نوسرە لە خەڵک وەری دەگرێ دەتوانرێ بە سەرچاوەی سەرەکیی دراڤیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بزانرێ.

میدیا هەواڵییەکانی سوریا زانیاریان لەبارەی کردەی تەحریروشام یان هەمان بەرەی نوسرە لە دامەزراندنی دەزگەیەکی دراڤی بەڕواڵەت ناسەربازی، بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەوگرووپە تیرۆریستییە بانکێکی لەژێر ناوی "بانک الشام" لە ئیدلەب کردۆتەوە.

ئەو زانیارییانە واپێشان ئەدا، ئەو دامەزراوە دراڤییە لەئەسڵدا کۆمپانیایەکی گواستنەوەی دراڤییە کە هەیئەتی تەحریروشام واڵای کردووە و "ئەبوو هاجەر شامی" و"ئەبوو لەیلی" بەڕێوەی دەبەن.

کرانەوەی بانکێک لەلایەن گرووپێکی تیرۆریستی، هەنگاوێکی پێشکەوتەیە کەتەنانەت گرووپی تیرۆریستیی داعشیش لەو پەڕی دەسەڵاتی، وەها کارێکی ئەنجام نەدابوو، ئەوە لەکاتێکدایە کە بارودۆخ لە ئیدلەب لەگۆڕان دایەو ئەو گۆڕانە، سەرەنجام بنبڕکرانی لێژنەی تەحریروشامی لێبکەوێتەوە.

لەو ڕووەوە هەیئەتی تەحریروشام چلۆن بەهێزەوە توانیویەتی کردەیەکی لەوچەشنە ئەنجام بداو تورکیا وەک گەرەنتیکارێک بۆ کۆتایی هێنان بە جم و جۆڵی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، ئێستا لەکوێیە؟

بێ لەبەرچاوگرتنی لایەن و ڕەهەندە سیاسییەکانی ئەو هەوڵە ئابوورییە، شایەتی ئەوەین کە هەیئەتی تەحریروشام بەرلەوەش لەچوار ساڵی رابردوودا چالاکی ئابووری دیکەشی بووەو لەو ڕێگەوە توانیویەتی تێچووەکانی خۆی دابین بکات.

دەروازی زەوینی "بابولهەوا" لەسنوری سوریا لەگەڵ تورکیا وەک خاڵی دەسپێکی چالاکییە ئابوورییەکانی هەیئەتی تەحریروشام دەزانرێ. ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەکاتی داگیرکرانی ئیدلەب، لەهەوڵدابووە کۆنترۆڵی دەروازەی بابولهەوا، بگرێتە دەست بەجۆرێک کە هاتووچۆ لەو دەروازەوە تەنیا بەدانی گومرک مومکین بووە.

جێی ئاماژەیە، دەروازەی بابولهەوا و دەروازە سنووریەکانی دیکە، یەکێک لە هۆکارەکانی تێکهەڵچوونی چەکدارانەی نێوان گرووپە تیرۆریستییەکانی تەحریروشام وئەحراروشام، دێنە ئەژمار چونکە داهاتی سەرچاوەگرتوو لە کۆنترۆڵی ئەو دەروازانە، رکابەریی نێوان ئەو دوو گرووپە تیرۆریستییەی لێکەوتووەتەوە.

جیا لەو دەروازە سنوریە، تاقمی تیرۆریستیی تەحریروشام بە دروست کردنی نووسینگەیەکی تایبەت و دەکارگرتنی یەکێک لەهێزەکانی بۆ ئیدارە کردنی، هاتووچۆ و جوڵەی لۆریەکانی هەڵگری کاڵا لەتورکیا بۆ ناو سوریاو بەپێچەوانەکەی کۆنترۆڵ دەکا.

رۆژانە نزیک بە دووسەت لۆری لەو دەروازە سنورییە تێدەپەڕن و نووسینگەی تایبەتی هەیئەتیی تەحریروشام، بۆ تێپەڕینی هەر لۆریەک نزیک بە شەش هەزار لیرەی سوری، گومرکیان لەبەرچاو گرتووە.

پاش ئەوەی هەیئەتی شام لە کۆتایی ساڵی٢٠١٧ ناوچەی "ئەبودالی" داگیرکرد، دەروازەی ئەوشارەی داخست وبازگەی "مورک"ی کردەوەو بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی، گومرکی هاتن و چوون کەو دەروازەشی وەرگرت.

بەم حاڵەش، دەروازەکان تەنیا سەرچاوەی دابینکەری تێچووی هەیئەتی تەحریروشام نایەنە ئەژمار. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەباکوری سوریا ناسراو بە چڵە زەیتون کە رۆژی بیستی ژانڤییەی ڕابردوو دەسپێکرا، کارتێکەری زۆری بووە لەسەر چوونەسەری داراییەکانی تەحریروشام.

چالاکیی هەیئەتی تەحریروشام هەرچەندە کە بێ بریتی لە دانانی بانک، سەپاندنی باج و کردەی دیکە، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کۆمەڵگای جیهانی کۆکە لەسەر تیرۆریستی بوونی ئەو گرووپە، و تورکیا دەستەبەرکەری لەناوبردنی تەحریروشامە، چونکە هێشتا ئەو وڵاتە بۆ لەناوبردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە؟