نیسان 24, 2019 21:10 Asia/Tehran
  • وتار و راپۆر : لە سێدارەدرانی ٣٧ شیعە لە سعوودییە؛ جەنایەتێکی دیکە لە

جەنایەتی دڵتەزێنی سعوودییە لە ئیعدامی ٣٧ هاووڵاتی شیعەی دانیشتووی ناوچە رۆژهەڵاتییەکان، هیچ گومانێکی سەبارەت بەو وڵاتە بۆ ڕای گشتی نەهێشتۆتەوە و هەموو دەزانن کە چیتر عەرەبستان بۆتە "وڵاتی خوێن".

وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان لەم دواییەدا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە لەسێدارەدانی ٣٧ کەس لەو وڵاتە هەواڵی دا. ئەو وەزارەتخانەیە پاگەندەی کرد کە کەسانی لەسێدارە دراوە بە هۆی تێوەگلان لە دۆسیەگەلی تیرۆریستی دادگەیی کراون.

بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە کەسانی لەسێدارە دراوە نە تیرۆریست کە خەڵکانی شیعەی بێ تاوانی بوون کە لە دەیان و سەدان ساڵ لەوە پێش تا ئێستا لە ژێر زەبری جەنایەتی سعوودی دەچەوسێنەوە. ئەوە یەکەم جار نییە کە ڕژیمی سعوودی تووشی جەنایەتی لەو چەشنە دێت و دیارە کە دواین جەنایەتیشی نابێت.

تەواو کەسانێک کە لە سێدارە دراون لە کەسانی بەند کراوەی ناو زیندانگەلی بیرۆکەیی و لە شیعەکانی قەتیف و ئەحسا بوونە. تاقمێکیان زانا و ڕۆحانی بوون و شێخ محەمەد عەبدولغەنی محەمەد عەتیە یەک لەو ڕۆحانی و زاناگەلی شیعەیە کە لەم دواییە لە لایەن ڕژیمی سعوودی بە تاوانی تیرۆریزم لە سێدارە دراوە. ئەو جەنایەتە ناڕەزایەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیی بە دواوە بووە و هەر لەو پەیوەندییە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە توندی ڕەخنەی لەو جەنایەتەی عەرەبستان گرتووە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی سعوودی لە سێدارە وەک ئامێرێکی سیاسی لە دژی نەیارانی شیعەی خۆی لەو وڵاتە کەڵک دەبات.

ئەو ڕێکخراوە جەختی کرد: لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە سعوودییە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە بەرپرسانی سعوودی هیچ بەهایەک بە ژیانی مرۆڤەکان نادەن و لەمناوە لە سێدارەدرانی گەنجێکی ژێر ١٨ ساڵە پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە.

ڕای گشتی هێشتا لە سێدارەدرانی "شێخ نەمەر نەمەر" ڕۆحانی ناسراوەی شیعەی لە لایەن ڕژیمی سعوودی لە ژانڤیەی ٢٠١٦ لە بیر نەکردووە. بەوەشەوە لەو کاتەوە تا ئێستا جەنایەتگەلێک زۆر لە دژی هاووڵاتیانی شیعەی دانیشتووی ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی لە عەرەبستان ئەنجام دەدرێت؛ پرسێک کە نیشان دەدا ڕژیمی سعوودی بە شێوەی تەواو ئاشکرا بەرەوڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی شیعەگەلی ئەو وڵاتەیان کردۆتە رۆژەڤ و وەک سیاسەتی سەرەکی خۆیان لێی دەڕوانن.

لە ڕاستیدا عەرەبستان بە گرتنە بەری ئەو سیاسەتگەلە دڕندانە لە دژی شیعەکان لە ناوچە رۆژهەلاتییەکانی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ئەوان وەک هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی نیشتمانی خۆی بناسێنێت و لەو رێگەوە ئاستی ڕەخنەی ڕای گشتی هەمبەر بە هەڵسوکەوتی سیاسەتی دەرەکی ڕیاز دابەزێنیت.

هەر لەو پەیوەندییەدا تەلال عەترەسی کارناسی پرسی نێودەوڵەتی دەڵێت: هیچ گومانێک لە شکست هێنانی عەرەبستان لە سیاسەتی دەرەکی خۆی هەمبەر بە وڵاتانی وەک یەمەن، سووریا و عێراق نییە. راست بەو هۆیەیە کە ڕژیمی سعوودی هەوڵ دەدا سەرنجی ڕای گشتیی جیهان لە شکستە دەرەکییەکانی خۆی بە چەواشە ببات و تەرکیز بخاتە سەر گۆرانکاریی مەیدانی ناوخۆیی.

دەشڵێت: سعوودییەکان بەو ستراتژییە هەوڵ دەدەن نەکەونە داوی پرسیارە هاوپەیوەندەکان بە سیاسەتی شەڕخوازنەی شکست خواردوویان و تێدەکۆشن شیعەکانی دانیشتووی ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی عەرەبستان وەک هەڕەشەی گەورەی ناوخۆیی بناسێنن. هەر بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بیر لە بژێرەی بەرخۆدانی چەکدارانە بکەن.

عەتریسی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئەگەری پەنا بردنی شیعەگەلی دانیشتووی ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی عەرەبستان بۆ بەرخۆدانی چەکدارانە و گرتنەبەری ئەو رێگایە هیچکەس ناتوانێ بەرهەڵستیان بێتەوە.

ناوبراو جەخت لەوەش دەکات: شیعەکان سەرەڕای هەموو بایکۆتەکان بە ئاسانی ڕوو لە بژێرەی بەرخۆدانی چەکدارانە ناکەنەوە، چونکە مومکینە ئەو هەنگاوە بیانووی زیاتر بداتە دەست سعوودییەکان بۆ جەنایەتی زیاتر لە دژیان.

لە لایەکی دیکەوە، ئەوی جێی سەرنجە بێدەنگیی زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەمبەر بەو جەنایەتانەی ڕیازە. ئەوی ئەوڕۆ دەیبینین بێدەنگی و دەستەوەستان بوونی زۆربەی ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ هەمبەر بە جەنایەتەکانی سعوودی لە دژی شیعەکانی دانیشتووی ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی ئەو وڵاتەیە.

ئەو ڕێکخراوانە تەنانەت هەمبەر بە جەنایەتەکانی عەرەبستان لە دژی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن بێدەنگن و لە میانەی هێرشی دڕندانەی سعوودییەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیلی یەمەنی بە هەزاران کەس کوژراو و بریندار بوونە. جگە لەوە بە هەزاران کەس لەو شەڕەدا تووشی نەخۆشی و برینی زۆر سەخڵەت هاتوون.

بەوەشەوە ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئێستای لە سەر بێت هەڵوێستی گرینگ و ئەوتۆیان نەگرتووە و دیارە بێدەنگیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەمبەر بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی عەرەبستان لە دژی شیعەکانی ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی سەرچاوە لە بریاری ئەمریکا – رۆژئاوا دەگرێت.

تەلال عەتریسی لەوبارەیەوە ڕوونی دەکاتەوە: هەڵوێستەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی هەمبەر بە پرسەکانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان، جێی سەرسووڕمان نییە. سیارە ئەمریکییەکان پرسی مافی مرۆڤ لە جێ جێی جیهان بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لێک دەدەنەوە و نەک بە پێی بەرژەوەندیی قوربانیان.

باس لەوەش دەکات: لە ئێستادا عەرەبستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیی زۆر باش و نزیکیان پێکەوە هەیە، کەواتە بەرژەوەندیی واشنتۆن لەوە دایە کە هەمبەر بە ڕیاز هەڵوێست نەگرێت. هەر بۆیە تا ئێستا ئەمریکییەکان هیچ ڕەخنەیەکیان لە سیاسەتی بایکۆت کردنی عەرەبستان لە بەحرەین و یەمەن نەگرتووە و تا کاتێک پەیوەندیی واشنتۆن و ڕیاز ئاوا چڕ و نزیک بێت، شتێک بە ناوی مافی مرۆڤ لای واشنتۆن ناخەملێت.

بە گشتی ئەوی ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەیە کە ڕژیمی سعوودی ساڵانێکی دوور و درێژە جەنایەتەکانی لە دژی شیعەکان دەست پێکردووە و نایشیەوەێ لە سای بێدەنگیی ناوەند و ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتی و بگرە پاڵپشتیان، ئەو جەنایەتانەی بوەستێنێت. کەواتە ئەوڕۆ کەمتر کەسێک گومانی لەوە هەیە کە عەرەبستان بە "وڵاتی خوێن" بناسێت.