ته‌مووز 12, 2019 17:30 Asia/Tehran
  • ڕاگرتنی گەمییەکەی ئێران نیشانەی پێوەبەسترانی بریتانیا بە ئەمریکایە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست گرتن بە سەر گەمییەکەی ئێران لە گەرووی جەبەل تاریقی بە نیشانەی پێوەبەسترانی بریتانیا بە ئەمریکا زانی.

" محەممەد جەوادزەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان ڕایگەیاند: کردارەکەی بریتانیا لەمەڕدەست گرتن بە سەرگەمییەکی ئێرانی لە ڕاستی دا جەردەیی دەریایی دێتە ئەژمارو بریتانییەکان با ڕاشکاونەو فەرمی ڕابگەیەنن کە نۆکەری ئەمریکان و داخوازییەکانی ئەو وڵاتە جێبەجێ دەکەن.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان لە بەرامبەر دۆستایەتی دەربڕینی بریتانیا سوکایەتییان بە سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی بریتانیا کرد.

ھێزی دەریایی بریتانیا پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٩ لە گەرووی جەبەل تاریق  بە بیاتنووەی کە گوایە بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی سووریای پێشێل کردووە ،دەستی گرت بە سەر نەوتبەرێکی ئێرانی دا.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم بانگەشەیەی بریتانیای ڕەت کردەوەو داوای کردووە کە دەبێ ھەرچی خێراتر نەوتبەرەکەی ئێران ئازاد بکرێت و ڕەوتی دەریایی خۆی بەردەوام کات.

دەوڵەتی بریتانیا ئەو نەوتبەرەکەی ئێرانی لە ھەل و مەرجێکدا ڕاگرتووە کە  ئەو نەوتبەرە ھیچکام لە یاساوڕێسا دەریاییەکانی پێشێل نەکردووە و گڕاگرتنەکەی  بەس ڕەھەندی سیاسیی ھەیەو لەم ناوەدا ئەمریکا لەو ڕووداوەدا ڕۆڵێکی سەرەکیی ھەبووە.

دەست گرتن بە سەر نەوتبەرەکەی ئێران لە گەرووی "جەبەل تاریق" لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیاو پشتگریی دەوڵەتی لەندەن لەم جەردەییە دەریاییە جارێکی تر ئەوە دەدرەخات کە ئەورووپا لە بەرامبەر ئێران دەستەوەستانە و ناتوانێ بەشێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار بدات.

ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری بایکۆتی واوەناوچەیی فەرمانی دایە دەوڵەتی بریتانیا ھەتا نەوتبەرەکەی ئێران لە گەرووی جەبەل تاریق ڕابگرێت.

«جۆزێف بۆرڵ» وەزیری دەرەوەی ئسپانیا ھەر لە ھەمان یاتەسەرەتاییەکانی ڕاگرتنی نەوتبەرەکەی ئێران ڕایگەیاند:هێزی دەریایی بەریتانیا لە سەر داوای ئەمریکا نەوتبەرەکەی ئێرانی کە ھەڵگری باری نەوت بووە لەناوچەی جەبەل تاریق  ڕاگرتووە.

ئەو نەوتبەرە ئێرانییە ھێشتاش ھەر دەستبەسەرەو پۆلیسی ناوچەی جەبەل تاریق ڕۆژی پێنج شەممە بانگەشەی کرد کە خۆیان وتەنی کاپیتان و ئەفسەری باڵای ئەو نەوتبەرەی ئێران لە بەر پێشێلکردنی بایکۆتەکانی ئەورووپا قۆڵبەست کراون.

ئەو کایە سیاسیەی دەوڵەتی بریتانیا وا دەردەخات کە ئەم وڵاتەی کە خەریکی دابڕانە لە یەکێتیی ئەورووپا، زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە خۆی بە ئەمریکاوە بەستووەتەوە. ھەنگاوەکەی بریتانیا لە مەڕ پشتڕاست کردنەوەی ئەو بایکۆتە واوەناوچاییانەی ئەمریکاس لە کاتێکدایە کە بەرلەمە یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام دژایەتیی لەگەڵدا کردووە.

دۆستایەتی و ھاوکاریی بریتانیا لەگەڵ ئەمریکا نەک ھەر لە مژاری ڕاگرتنی نەوتبەرەکەی ئێران، بەڵکو بە درێژایی مێژووی سیاسیی بریتانیا لە ھەمبەر ئێران بۆ وێنە لە پرسی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران لە سەردەمی دەوڵەتی موسەددقیش دا ھەر بەرچاو دەکەوێت. لەو بڕگە مێژووییەش دا دەوڵەتی ئەو کاتی بریتانیا ڕێگر بوو لە بەردەم فرۆشرانی نەوت لە لایەن دەوڵەتی ئەو کاتی ئێرانەوە.

ھەنگاوەکەی ئێستای ھێزی دەریایی بریتانیا  لەمەڕ دەست گرتن بە سەر نەوتبەرەکەی ئێران لە گەرووی جەبەل تاریقیش بەرلەوەی کە بە بیانووی پێشێلکردنی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی سووریا بێت، لە ڕاستی دا شوێنکەوتنی بایکۆتە نایاسایی و یەکایەنە و واوەناوچەییەکانی ئەمریکایە کە ئامانجەکەی بە سیفر کردنی ناردەی نەوتی ئێرانە.

بێ گومان ئەم ھەنگاوەی دەوڵەتی بریتانیا لەگەڵ ھەڵوێستە سیاسییەکانی دا لە بارەی پشتگری کردن لە ڕێککەوتنی بەرجام و پاراستنی یەک ناگرێتەوە و مانەوەی بەرجام لە گرێوی دەستەبەری بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییەدایە کە فرۆشرانی نەوتی ئێران بناغە سەرەکییەکەی دێتە ئەژمار.

دەوڵەتی بریتانیا بە جوڵانەوەی تازەی خۆی لە باتی ئەمەی کە بە گوێرەی بەڵێنەمەندییەکانی ئێستنای لە بەرجام دا لە فرۆشتنی نەوت دا یارمەتیی ئێران بدات، بە دژی ئێران دەجوڵێتەوەو بە ئاراستەی ئەمریکایەک دا دەڕوات کە تیرۆریزمی ئابووریی لە بەرامبەر گەلی ئێراندا بەکار دێنێ.

سەرپەیڤ