ته‌مووز 19, 2019 14:14 Asia/Tehran
  • ڕاگیردرانی گەمیی بیانی لە کەنداوی فارس؛ خەباتی ئێران دژ بە قاچاخی نەوت

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند گەمییەکی بیانی هەڵگری نەوتی قاچاخی لە کەنداوی فارسدا بە بڕیاری دادەوانی راگرتووە.

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە پاش دڵنیا بوون لەوەی کە یەکێک لە گەمییە بیانییەکان نەوتی قاچاخی پێیە، ئەو گەمییەی کە هەڵگری یەک ملوێن لیتر سووتەمەنی قاچاخ بوو پاش هەواهەنگی و وەرگرتنی  موڵەتی دادەوانی ، لە باشووری دوورگەی "لارک" لە کەنداوی فارس راگرت.

ئەو کردەوەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە چوارچێوی بەجێ هێنانی بەرپرسایەتییەکانی ئەو  هێزە لە ئاوە شینەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز جێبەجێ کراوە.

ئەرکی سەرەکیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کەنداوی فارس و گەروویی ستراتژیکی هورموز پاراستنی قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانیی  ئێران، دامەزراندنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی دەریاییە. بە وتەی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران،  هێزە ئێرانییەکان هەموو ڕۆژێ بۆ ئەوەی پێش بە قاچاخچیانی نەوت بگرن، کردەوەی وەک ڕاگرتنی گەمیی بیانیی هەڵگری نەوتی قاچاخ لە کەنداوی فارس  ئەنجام دەدەن.

ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز دەورێکی گرینگ دەگێڕن لە  ئابووریی جیهانیدا و لە وەها ڕەوشێکدا ئەرک و ئەستۆگریی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پاراستنی ئەو ناوچە ستراتژیکەدا گەلێک گرینگە.

هەر لەم بوارەدا؛ سەدار سەرلەشکەر "حسێن سەلامی" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز  و دوورگەکانی نەک هەر بۆ ئێرانییەکان ، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان ناوچەیەکی هەستیار و گرینگن و بەشێکی حاشاهەڵنەگر و جیانەکراوە لە ئابووری جیهان دێنە ئەژمار.

بە سەرنج دانی گرینگایەتیی جیهانیی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز، ئێران دەورێکی گرینگ لە دامەزراندنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە بۆ دەستەبەر کردنی ڕەوتی پاوەجێی وزەی جییهانی دەگێڕێ.

راگرتنی گەمیی بیانی هەڵگری نەوتی قاچاخ، نیشانەی هەست بە بەرپرسایەتیی کردنی ئێرانە کە بە چاوەدێری وردی هەموو ڕووداوە دەریاییەکان ، پێش بە هەر چەشنە کێشە و گرفتێک لە ڕەوتی وزەی جیهانی دەگرێت.

قاچاخی نەوت جگە لەوەی کە قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئێران دەگرێتەوە، دیاردەیەکی نێودەوڵەتیشە. هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە راگرتنی گەمیی بیانی هەڵگری نەوتی قاچاخ لە کەندای فارس ئەرکی نیشتمانی خۆی بەجێ هێناوە کە دواهاتی ئەو ئەرکەیش ، یارمەتیدان بە دامەزرانی ئاسایشی ڕەوتی پاوەجێی وزەی جیهانە.

کردەوەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ راگرتنی گەمیی بیانیی هەڵگری نەوتی قاچاخ هەم لە ڕەهەندی ناوخۆییەوە و هەم لە ڕەهەندی یاسا و ڕێساکانی دەریاوانیدا، هەنگاوێکی یاسایی بووە.

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاش تێپەڕ کردنی قۆناغە یاساییەکان و بە پێی فەرمانی بەرپرسانی دادەوانی، ئەو گەمییە بیانییەی هەڵگری نەوتی قاچاخ لە ناوچەی کەنداوی فارس را دەگرێ.

لە چوارچێوی یاسا و ڕێساکانی زەریاوانیش هەم لە کۆنڤانسیۆنەکانی مافی دەریاکان لە ساڵی ١٩٨٢ هاتووە: گەمیی جەنگی لە دەریای ئازاد بۆ جێبەجێ کردنی یاسا و ڕێساکانی مافی نێودەوڵەتی لەو کاتانەیدا کە بەڵگەی جێبڕوای لەبەردەستدا بێ لەمەڕ ئەوەی کە گەمییەک ( گەمیی غەیرەجەنگی و نادەوڵەتی) تووشی یەکێک لەو کردەوانەی وەک چەتەیی دەریایی، بازرگانی کۆیلە، گواستنەوەی مادەی هۆشبەر، بڵاو کردنەوەی بەرنامەی رادیۆیی یان تەلەڤزیۆنیی نایاسایی و خۆبواردنی گەمی لە نیشان دانی ئاڵاکەی بێ، دەتوانێ ڕایگرێ و بەرپرسانی بخاتە بەر لێپرسینەوە.

بە سەرنج دانی ئەوەی کە ئەو کردەوەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە راگرتنی گەمیی بیانی هەڵگری نەوتی قاچاخ بنەمای مافەوانیی ناوخۆیی و دەرەوەیی هەیە، کاردانەوەی ئەمریکا بەو مەسەلەیە و ئیدانە کردنی ئەو کردەوەی ئێران، سەلمێنەری ستراتژیی سیاسیی واشینگتۆن و داکۆکی لە پرۆسەی قاچاخی نەوت لە کەنداوی فارسە.

سەرپەیڤ