کانونی دوھەم 24, 2020 18:17 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە ئەمریکیی خەڵکی عێراق بە واتای شۆڕشی دووھەمی جەماوەری ئەم وڵاتەو  ڕوونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە

ئەمڕۆ ملوێنان کەس لە شارومەندانی عێراقی بە پێی بانگێشتنی کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو ھاتنە نێو شەقام و بازاڕەوەو لە سەر دژایەتیی لێبڕاوانەی خۆیان لەگەڵ ئامادە بوونی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق پێیان داگرت.

خۆپیشاندانی ملوێنیی جەماوەری عێراق وەک جوڵانەوەیەکی دەگمەن بە دروشمی «نا بۆ ئەمریکاو داگیرکاری» دەستی پێ کرا و بەم خۆپیشاندانە عێراق لە ئێستادا چووتە نێو قۆناغێکی تازە لە مێژووی ھاوچەرخی خۆی دا. خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری عێراق بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە مانەوەی ھێزی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان دوابەدوای ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەکە بەرپا کراوە کە دیارە ئەمەش خۆی لە خۆی دا ھەڵگری چەند خاۆێکی جێگای سەرنجە.

یەکەم خاڵ سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی جەماوەری عێراق کە دەبێ لە سەر چڕ بینەوە دروشمە سەرەکببەکەی ڕێپێوان و ڕاپەڕینەکەی جەماوەری عێراقە کە ھەمان «ثورة_العشرین»ەو ئەم دروشمەش لە عێراق دا وەبیرھێنەرەوەی شۆڕشی ساڵی ١٩٢٠ و وەدەرنانی داگیرکەرانی بریتانی لە عێراقە. لە ئێستاش دا شۆڕشی دووھەم بە مەبەستی وەدەرنانی ئەمریکا لە عێراقە کە بەپێی بانگێشتنی تەواوی کۆتلەو ڕەوتەکانی خۆڕاگریی عێراق و لەوانە موقتەدا سەدر ئەنجامی گرتووە.

خاڵی دووھەم لە بارەی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی عێراقەوە، ھەمان داخوازیی جەماوەری عێراق بوو کە لە سەر بنەمایەکی گشتی دامەزراوەوئەوەش تۆپەسەندنەوەی قورسە کە خۆی لە ھەمان دەرپەڕاندنی ئەمریکییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا دەبینێتەوە. ڕەھەندی بەرچاوو کردەیی ئەم بابەتەش لەم دواییەدا لە ھەنگاوێکی ئێران دژی ئەمریکا دەرکەوت کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەک زلـلەیەکی موشەکیانە باسی کرد. ئینجا لەپاش ئەو ھەنگاوە سەربازییەی ئێران دژی ئەمریکا لە ئێستاش دا جوڵانەوەی ناڕەزایانەی خەڵکی عێراق لە قەواخی بزوتنەوەیەکی نەرمی ملوێنی دا بەدی دەکرێت کە بە وتەی لێکۆڵەران و شارەزایانی سیاسی شوێنھاتێکی بەبڕشتانەی لە ناوچەکەدا لێ دەکەوێتەوە. لە ڕاستی دا ڕاپەڕینەکەی ئەمڕۆی جەماوەری عێراق دژی ئەمریکا ڕاپەڕینی تێکڕای جەماوەری ناوچەکەی لێ دەکەوێتەوەو ئەم ڕەوتەش بە دڵنیاییەوە تۆکمەتر دەبێت و بەم زووانە دەبێ چاوەڕوانی ڕاپەڕینی گەلانی دیکەی ناوچەکەش بین.

خاڵی سێھەم لە بارەی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی جەماوەری عێراقەوە، ئەوەیە کە ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ لە ڕاستی دا کێشمەنکێشێکی نێوشەقام و بازاڕ بوو لە نێوان دوو ڕەوتی ئەمریکی و دژی ئەمریکی لە عێراق دا. ئامادە بوونی ملوێنیی جەماوەری عێراق وای دەرخست کە ڕەوتی سەربە ئەمریکا ھیچ پاڵپشتێکی ڕاستەقینەی جەماوەریی لەو وڵاتەدا نییەو بەشی ئەمریکا ئەوپەڕی ھاوتەریبیی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی عێراقی و ژمارەیەکی زۆر کەمی خەڵکە. بێ گومان خۆپیشاندانە ملوێنییەکەی ئەمڕۆی جەماوەری عێراق شەپۆلێکی تازەی ڕاپەڕینی جەماوەری لەم وڵاتەو دەستپێکێکە بۆ سڕینەوەی یەکجاریی ڕەوتی سەربە ئەمریکا لە نێو دەستەڵاتدارانی عێراق دا.

خاڵی چوارەمی ھاوپەیوەند بە خۆپیشاندانە دژی ئەمریکییەکەی ئەمڕۆی عێراقیش ئەمەیە کە ئەم ڕێپێوانە دەکرێ بە ڕیفراندۆمێکی دەرپەڕاندنی ئەمریکییەکان لە عێراق بشوبھێندرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت کە ھەنگاوی دواتری ئەم جوڵانەو خواستە ڕەوایەی تێگڕای جەماوەری عێراق، پشتگریی لێبڕاوانەی مەرجەعییەتی ئەم وڵاتە بێت.

ئینجا وەک دوایین خاڵیش لە بارەی خۆپیشاندانە ملوێنییە جەماوەرییەکەی ئەمڕۆی خەڵکی عێراق دژی ئەمریکییەکان دەبێ بوترێت کە ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەمڕۆی  عێراق لە ڕاستی دا بەرھەمی سەرەتایی خوێنی شەھیدانی سەربەرزی جیھانی ئیسلام سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراقە. کاریگەریی خوێنی ئەم شەھیدە مەزڵومانە لە سەر یەکخستن، بووژاندنەوە، مەبەستمەندی و بەرچاوڕوونیی خەڵک، لە ڕاستی دا ھاوکێشەیەکی خولقاندووە کە بۆ ترەمپ بەرە شەیتانییەکەی قەت جێگای باوەڕ نییەو عەقڵیان پێی ناشکێت.