ته‌مووز 19, 2020 14:11 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی کێشەی قەرەباغ و رۆڵی ئیسراییل

چەند رۆژ دوای دەسپێبوونەوەی شەڕی نێوان ھێزە سەربازیەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمنستان ، گومانی رۆڵی رژێمی زایۆنی لەمبارەوە دەکرێ.

 

خولی نوێی شەڕ لە نێوان دوو لایەن لە کاتێکدا دەست پێبووە کە لە چەند مانگی رابردوودا و بە دوای ئاشکرابوونی  ھەوڵەکانی رژێمی ئیسراییل بۆ کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەرمەنستان لە میدیاکانی ناوچەکە ھاتبووە ئاراوە .

لە ھەمان کاتدا ئەم بابەتە گشتیە لە میدیاکانی ناوچەکەدا ھاتبووە ئاراوە کە حکومەتی ئیرەوان  کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەرمەنستان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو بۆ ئەم وڵاتە بەتایبەت لە بواری رکابەریی لە گەڵ کۆماری ئازەربایجان داواکردووە و کاربەدەستانی ئەم رژێمەش رەزامەندیی خۆیان راگەیاندووە . 

لە سەروبەندی حەفتەی یەکەمی دەسپتێبوونەوەی شەڕ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان ، باسی فروشی زانیاریەکانی کۆماری ئازەربایجان بە ئەرمەنستان دەکرێ لە لایەن ئیسراییلەوە . 

لەمبارەوە حەمید تورکی توێژەرێکی ئازەری بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکوڵینەوەکانی خۆی جەختی کردەوە :  ھوکاری سەرەکیی تێکھەڵچوونی ئەم دواییانەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان و ھەروەھا ھۆکاری ناکامیی ھەڵمەتەکانی ئەرتەشی کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی تۆڤز ، فێڵ و دھۆی سیاسی و سەربازیی و ئاسایشیی رژێمی زایۆنیە . 

ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی رژێمی زایۆنی لە خولی نوێی شەڕی ئازەری - ئەرمەنی ، دەبێ چاوەڕوان بین کە ئاخۆ حکومەتەکەی ئیلھام عەلی ئێف ھەروا درێژە ئەدا بەپێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی یان نا ؟