کانونی دوھەم 12, 2018 23:52 Asia/Tehran
  • حەریری : حیزبوڵڵا ئەندامێکی دەوڵەتی لوبنانە

سەعد حەریری لە لێدوانێکدا پێی داگرت: نەیاری ئامادە بوونی حیزبوڵڵای لوبنان لە پێکھاتەی دەوڵەت دا نییە.

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی ئەمەی نەیاری ئامادە بوونی حیزبوڵڵای لوبنان لە پێکھاتەی دەوڵەت دا نییە ، وتیشی : حیزبوڵڵا ئەندامێکی دەوڵەتی لوبنانەو دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەوڵەتێکی ھەمەلایەنەو گشتداگرە و لە تەواوی پارتە گەورەکانی ئەم وڵاتە پێک ھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئیرنا، ناوبراو لە وتووێژی ڕۆژی پێنج شەممەی خۆی لەگەڵ ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ دا رایگەیاندووە: حیزبوڵڵا وەکوو پارتێکی گەورە لە لوبناندا ئەندامێکی دەوڵەتی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمارو لە دەوڵەتی ئەم وڵاتەدا تەواوی لایەنە گەورەکانی لوبنان بەشدارن و ئەمەش سەقام و ئاسایشتی وڵاتی دەستەبەر کردووە کە دیارە بنەماو ئامانجی سەرەکیشمان ھەمان وەدی ھێنان و چەسپاندنی سەقامی سیاسی و یەکگرتوویی لەم وڵاتەدایە.

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتیشی: ئاشتەوایی نیشتیمانی لە لوبنان دا دەبێ بە بێ دەستوەردانی بیانی وەدی بێت. ناوبراو پێشی داگرت کە: پەیوەندیی لوبنان لە گەڵ ئێران و وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس دەبێ بە باشترین شێوەو لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی لوبنان دا بێت و بەم پێیە وڵاتەکەی خۆی لە قەرەی گڕژییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان نادات.

سەعد حەریری کە بە پێی شانۆیەکی ئالی سەعود بە ناچاری وازی لە پۆستەکەی ھێنا بوو، نەیویست ھیچی زیاتر لە بارەی ئامادە بوونی لە عەرەبستاندا بدرکێنێ و بەوە بەسەندەی کرد کە عەرەبستانی سەعودی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستی لە کاروباری سیاسیی لوبنان وەر نەداوە.

سەعدحەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ١٣ی خەزەڵوەری ڕابردوو لە ھەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا وازی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان ھێنا. ئەو وازھێنانەشی لە ھەل و مەرجێکدا بوو کە حەریری نەک لە لوبنان بەڵکو لە ڕیازی پێتەختی عەرەلستانی سەعودی دا بووو ھەر لەوێشەوە لەکارکشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

ناوبراو دوای بیست ڕۆژ دوورکەوتنەوە لە لوبنان لە حاڵێکدا کە بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان لە لایەن سەعودییەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو لە ئەنجامی گ.شاروپاڵەپەستۆی دەرەکی و نێونەتەوەیی گەڕایەوە بۆ لوبنان و لە پۆستەکەی دا وەکوو سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستی کردەوە بە چالاکی نواندن.

سەرپەیڤ