ئاب 01, 2018 11:47 Asia/Tehran
  • تۆپخانەی هێزە یەمەنییەکان بنکەو بارەگاکانی دەسدرێژکارانی سەعوودیا لە جیزانی تێکشکاند

تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێگەو بنکەکانی سەربازانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە "العمود" سەر بەجیزان لەباشووری عەرەبستان تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، بەهۆی پەلاماری تۆپخانەیی هێزە یەمەنییەکان، زەبری قورس لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کەوت و ژمارێک لەوان کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە یەمەنییەکانیش ڕایانگەیاند: بەهۆی بۆمبی دانراو لەسەر ڕێگای تێپەڕینی گەشتی ئۆتۆمبیلی سەربازانی سەعوودی لە جیزان ، ئەو ئۆتۆمبیلە تێکشکێندراو سەربازەکانی کوژران.

سەرچاوە یەمەنییەکان هەروەها باسی قۆڵبەستکرانی باندێکیان کرد کە هاوپەیمانی سەعوودیا ئەوانی لەناوچەی"زبید" لە پارێزگای حودەیدە بۆ بشێوی نانەوەو ئەنجامدانی هەوڵی چەکدارانە بەکرێ گرتبوو.

لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا چوار جار پێگەکانی سوپای یەمەنیان لە "ئەلتەلعە" و سارای"ئەلئەجاشر" لە نەجران هەڵکەوتوو لەباشووری عەرەبستان بۆردومان کرد.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکاو ئیمارات و چەند وڵاتی عەرەب لەمارسی٢٠١٥ـەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە بەڵام تائێستا سەرباری پەلاماردانی بەرفراوان و گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن، هیچکام لەئامانجەکانی دابین نەبووە.

سەرپەیڤ