ئاب 09, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری دەسدڕێژکارانی سەعودی بۆسەر پاسێکی هەڵگری منداڵان لە یەمەن

دەسدرێژکارانی سەعودی پاسێکی هەڵگری منداڵانی یەمەنیان لە شاری "زحیان " سەربە پارێزگەی سەعدەیان لە باکووری یەمەن ، دایە بەر پەلاماری موشەکی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە پزیشکیەکانی یەمەن ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند ، لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەر شاری "زحیان"  پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنیش کەوتە بەر پەلامار. لانیکەم ٣٩ شارومەندی سیڤیل کوژران و٥١کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن. سەرچاوەکانی یەمەنی هەروەها ڕایانگەیاند، دوو شارومەندی یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکەکانی دەسدڕێژکاری سەعودی بۆسەر مەزرایەک ؛لە ناوچەی " زۆبەید" سەربە پارێزگەی حودەیدە کوژران و منداڵێکیش برینداربوو. حەوتەی ڕابردویش نەخۆشخانەی " ئەلسەورە وبازاڕی ماسی فروشەکانی شاری حودەیدە لە ڕٶژئاوای یەمەن کەوتە بەر پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی کە لانیکەم شەست شارومەندی یەمەنی کوژران. عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ەوە دەستی کردە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەیەمەن هەتا ئێستاکە بووەتە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزاریەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارەو هەڵوەدا بوونی ملوینان کەسی دیکە.