ئاب 10, 2018 09:32 Asia/Tehran
  • ئەمریکا و بەریتانیا بەرپرسی سەرەکیی جەنایەتەکانی دەسدرێژکاران لە یەمەندان

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن، لەبەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کردنی جەنایەتەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان دژ بە خەلکی ئاساییی یەمەن جەختی کرد: ئەمریکا و بەریتانیا بەرپرسی سەرەکیی جەنایەتەکانی دەسدرێژکاران لە یەمەندان.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ لە بەیاننامەکەی "محەممەد عەلی حوسی"دا هاتووە: ئێمە ئەمریکا و بەریتانیا بە بەرپرسی سەرەکیی جەنایەتەکی سەعدە و هەموو ئەو جەنایەتانە دەزانین کە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بە دەکارهێنانی چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەوان دژ بە گەلی ئێمە ئەنجامی دەدات.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن، وتی: نەیارەتیی ئەمریکاو بەریتانیا دژ بە پێکهاتنی لێژنەی نێودەوڵەتیی بەدواداچوونی ڕاستییەکان بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتە ئەنجام دراوەکان دژ بە خەڵکی یەمەن، سووکایەتیی بە نەتەوە یەکگرتووکان و ئەنجومەنی ئاسایشتە.

"محەممەد عەلی حوسی" وتیشی: بێدەنگەلێکردنی کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەرامبەر بەو جەنایەتانەیش پیشاندەری دەستێدابوونی بە کردەوەی ئەوانیش لە قەڵاچۆ کرانی خەڵکی یەمەنە.

ناوبراو وتی: سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تۆڵەی خوێنی منداڵان و شاروومەندانی بێ تاوانی ئەم وڵاتە دەستێنێتەوە و خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلی یەمەن بەرامبەر بە داگیرکاران و بەکرێگیراوانیان بەم زوانە دەبێتە هۆی سەرکەوتنیان.

لە پەلاماری ئاسمانیی ڕۆژی پێنجشەممەی هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بە سەرکردایەتیی عەرەبستان بۆ سەر پاسێکی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە شاری "زەحیان"ی پارێزگای سەعدە ٥٠ کەس کوژران و  ٧٧ کەسیش بریندار بوون.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و چەن وڵاتی عەرەبی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەببە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ دانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەو وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ