ئاب 10, 2018 12:02 Asia/Tehran

"سەعد حەریری" بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی لوبنان. قسە و باسی مێدیاکان سەبارەت بە خۆوەردان و گوشاری بیانی لە سەر پرۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتەی بە بێ بنەما زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەعد حەریری" ئێوارەی پێنجشەممە پاش دیدار لەگەڵ "نەبی بێری" سەرۆک پەرلەمانی لوبنان وتی: زۆرێک لە مێدیاکان و  کەسایەتییەکان باسی خۆوەردانی بیانییەکان لە ڕەوتی پێکهێاننی کابینەیان کردووە بەڵام ئەوە بە تەواوەتی بێ بنەمایە و کەس خۆی لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی لوبنان هەڵنەقورتاندووە.

بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕایگەیاند؛ کێشەی سەرەکیی لە پێکهێنانی دەوڵەت دەگەڕێتەوە بۆ ناوخۆ و مەسەلەی بەشخوازیی گرووپ و کۆتلە سیاسییەکان لە داڕشتی کابینەدا.

دوابەدوای پێکهاتنی پەرلەمانی نوێی لوبنان، سەعد حەریری ٢٤ مانگی ڕابردوو پاش بە دەست هێنانی داکۆکی زۆرینەی پەرلەمانی، لە لایەن "میشێل عەون"ی  سەرۆک کۆماری لوبنانەوە بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ ناسێندرا، بەڵام ئەم فەرمانبەرێتییە هێشتا هەر بە ئاکام نەگەیشتووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا مێدیاکانی لوبنان باسی دەستێدا بوونی عەرەبستان لە کێشە نانەوە بۆ پرۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتی لوبنانیان کردووە.

حەریری پاش دیداری ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ "نەبی بێری" هیوای خواست کە هەموو گرووپە سیاسییەکان زیاتر لەوەی لەبیری خۆیاندا بن، بیرلە وڵاتەکەیان بکەنەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان پاش پێنج ساڵ راگیردران سێ مانگ لەمەوبەر بەڕێوە چوو و گرووپەکانی سەر بە حیزبوڵلا زۆرینەی پەرلەمانیان بە دەست هێنا.

بە پێی دان پێدانانی زۆرێک لە کاربەدەستانی لوبنان و شارەزایانی سیاسی، گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای پێکهاتنی سێهەمین دەوڵەتی حەریری، بەشخوازیی پارتی "هێزە لوبنانییەکان" بە سەرۆکایەتیی "سەمیر جەعجەع" و پارتی "سوسیالیستی پێشکەوتن خواز" بە ڕێبەرایەتیی "وەلید جونبەلات"ـە کە ئەزقەزا هەردووکیان ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی عەرەبستانیان کرد و لەو وڵاتەدا لەگەڵ کاربەدەستانی سەعوودی لەوان "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری ڕژێمی سەعوودی دیدار و وتووێژیان هەبووە.