ئاب 10, 2018 15:16 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج سەربازی سەعوودی لە باشووری یەمەن

ژیدەرە هەواڵییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) ڕایانگەیاند ؛ لانیکەم پێنج سەربازی دەسدرێژکاری سەعودی لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان عەرەبستان و یەمەن کوژراون.

بەپێی ڕاۆرتی ئیرنا؛مێدیاکانی عەرەبستان بەبێ ئاماژە بە کات و ساتی ڕێک و وردی کوژرانی هێزە سەعوودییەکان، کوژرانی ئەو هێزانە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هیزە یەمنییەکان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی باشووری عەرەبستانیان پشت راست کردۆتەوە.

هەروەها مووشەکێکی سوپای یەمەن سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ بە مووشەکێکی بالستیکی کورتهاوێژ بنکەی سەربازیی «ام الریش»ی کوتا کە یەکێک لە بنکەکانی هێزەکانی دەسدرێژکاری سەر بە عەرەبستان لە پارێزگای مەئاریب (ناوەڕاستی یەمەن) دایە.

هەروەها هێزە یەمنییەکان شوینی کۆبوونەوەی هێزە سەربازییەکان و هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودییان لە ناوچەی "جەبەل قەیس"ی پارێزگای "جەیزان" دایە بەر مووشەک.

هەواڵی دیکەش ئەوەیە کە لە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر ناوچەی "جەبەل دوود"ی پارێزگای جەیزان ژمارێک لە هێزە سەربازییەکانی سوپای عەرەبستان و بەکرێگیراوانیان لەون چەن سەربازی سوودانی کوژراو و بریندار بوون.

دوایین هەواڵەکان سەبارەت بە یەمەن باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو و لەناکاودا دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی دەسدرێژکاران و  بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگەی جەیزان (باشووری عەرەبستان) بە پاشەکشە پێکردنی هێزە سەعوودییەکان و کوشتنی ٦٧ کەسیان، دەستیان گرتووە بە سەر حەوت ناوچەی ئەو پارێزگەیەدا.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

 

سەرپەیڤ