ئاب 10, 2018 19:26 Asia/Tehran
  • چوونەسەری بودجەی سەربازیی عەرەبستان

وەزارەتی دارایی عەرەبستان لەنوێترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند، بودجەی سەربازیی ئەو وڵاتە لەنیوەی سەرەتای ساڵی٢٠١٨ لە بەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوەیە لەساڵی٢٠١٧ دا بەگەشەی سەتا ٣٤ی گەیشتووەتە سی ملیاردو ٢٠٠ملوێن دۆلار.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی عەرەبی٢١، وەزارەتی دارایی عەرەبستان ڕایگەیاند، خەرج وبەرج وتێچووی سەربازیی عەرەبستان لەساڵی ڕابردووی زایینی نزیک بە بیست و دوو ملیارد و٥٠٠ملوێن دۆلار بووە.

رژیمی ئالی سەعوود نزیک بەسەتا بیست و یەکی کۆی بودجەی ساڵی٢٠١٨ی خۆی، واتە پەنجاو شەش ملیارد دۆلاری تەرخان داوە بە بەشی سەربازی.

عەرەبستان لە مارسی٢٠١٥ـەوە خۆی تێوەگلاوی شەڕی درێژخایەن لە یەمەن کردووە. کارناسان لەسەر ئەو ڕایەن کە لە گەشبینانەترین حاڵەتدا، هەر ڕۆژ شەڕ لە یەمەن بۆ رژیمی ئالی سەعوود، ٢٠٠ملوێن دۆلار خەرج هەڵدەگرێ.

سەرباری وشداریی گرووپە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ڕەهەندو لایەنە کارەساتبارەکانی شەڕی یەمەن، زۆرێ لە وڵاتانی ڕۆژاوایی هەروا درێژە دەدەن بە داکۆکییە لۆجستیکییەکانیان لە هاوپەیمانی سەعوودی.

شەڕی عەرەبستان لەدژ خەڵکی یەمەن تائێستا دەیان هەزار کوژراو و بریندری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ