داخوازی ژنڕاڵی ئیسرائیلی بۆ ده ست پێ کردنەوەی سیاسەتی تڕۆڕی ڕ ێبەرانی حەماس
بە دوای خوشەویستی و بنکەی جەماوەری بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین -حەماس- ژنڕاڵ "مەنیر زاهر " ئەندامی پێشووی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی زایونی خوازیاری دەسپێکرانەوەی سەرلەنوێ تڕوڕی ڕێبەرانی ئەو بزوتنەوەیە بوو .
ماوەیەک لەمەوبەر ڕژیمی ئیسرائیل لێستێکی نوێ لە تڕوڕی فەرماندەرانی گوردانەکانی عێزەدین قەسام ، لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی بڵاو کردەوە کە موحەمەد ئەلزیف فەرماندەری گشتیی ئەو گوردانگەو مەروان عیسا جێگری ناوبراو لە گرینگترین کەسانی ئەو لیستەن . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعووت ئاحارانوت ژنڕاڵ منیر زاهر " شەڕی درێژخایەن لە گەڵ بزووتنەوەی خۆڕاگری لە غەززەی بە ئاکامی سیاسەتەکانی هەنووکەیی تلابیب زانی و ڕایگەیاند ئەرتەشی ئیسرائیل نەیتوانیوە زاڵ بێت بەسەر ئەو بزوتنەوە . ئەو ژنڕاڵە ئیسرائیلیە داوای لە کاربەدەستانی زایونی کرد سیاسەتی زەبر وەشاندن لە ئامانج و بنکەکانی حەماس و کردنە ئامانجی ژێرخانەکانی خۆڕاگری لە فەرمانی کاری دابنێ . پێشتریش گیلاد ئەردان وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژیمی زایونی لە ماوەی دوو جار لە هەفتەیکدا خوازیاری تڕوڕی ڕێبەرانی حەماس ببوو . ئیسرائیل کاتز " وەزیری هەواڵگری ڕژیمی رایونی یش بەرلەوەش ؛ تڕوڕی کاربەدەستان و ئەندامانی گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستین بە تایبەت جەهادی ئیسلامی و حەماسی داوا کرد بوو . ڕژیمی زایونی تا ئێستا ژومارێکی زۆر لە ڕێبەرانی گرووپگەلی خۆڕاگری فەلەستین بۆ وێنە حەماسی تڕوڕ کردووە .