ئه‌یلوول 14, 2018 16:47 Asia/Tehran
  •  بانگەوازی بەشداریی لە خۆپیشاندانیی گەورەی

لیژنەی نیشتمانیی بەڕێوەبردنیی خۆپیشاندانیی گەورەی گەڕانەوەو شکستی گەمارۆی سەر بە غەززە، فەلەستینیەکانی دانیشتووی کەرتی غەززەی بانگهێشت کرد بۆ بەشداریی بەربڵاو لە خۆپیشاندانیی ئەمرۆ (هەینی ) لە بەشی سنووری کەرتی غەززە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لیژنەی نیشتمانی بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندانیی گەورەی گەڕانەوە لە درێژەی بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بیست و پێنجەمین هەینی خۆپیشاندانی گەڕانەوە لە ژێر ناوی" خۆڕاگری بژاردەی ئێمە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی غەززە دا بەڕێوە چوو.

 ئەم لیژنە فەلەستینییە بە جەختکردنەوە لە سەر درێژەی خۆپیشاندانی گەڕانەوە تا هاتنە دی  هەموو ئامانجەکانیی گوتیشی: خۆپیشاندانەکانیی ئەمڕۆ لەمەڕ شەرمەزار کردنیی ڕێککەوتننامەی نگریسی ئۆسلۆ، هەڵوێستی لاگرانەی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنی ، سات وسەودای سەدە و هەموو تاوانکارییەکان و دەستدرێژییەکانیی دوژمنی زایۆنی بریتی لە شارۆچکە چێکردن ، بە جوو کردنەوە، گەمارۆ و بابەتەکانی تر بەڕێوە دەچێت.

ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لە ٣٠ مارچی ٢٠١٨ەوە هاوڕەت لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەر مافی  گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەلەستینی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر غەززە بە ئامادە بوونی  شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە  بە ئامادە بوونی شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی سنووری ئەم ناوچەیە لەگەڵ سەرزەمینە داگیرکراوەکان دەستپێکراوە و هەروا بەردەوامە. تا بە ئێستا پتر لە ١٨٠ فەلەستینی لەم خۆپیشاندانە شەهید بوون و لانیکەم ١٨ هەزار کەسی تر بریندار بوون .