ئه‌یلوول 14, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەحرەینیەکان بەمەبەستی پاڵپشتی  لە شیخ عیسا قاسم

لە درێژەی ڕێپێوانی شیعە بەحرەینیەکان، ژمارێکی زۆر لە نوێژخۆینانی بەحرەینی دوای خوێندنەوەی نوێژی جۆمعە، بە ڕێپێوان لە نزیک مزگەوتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) ڕێزیان گرت لە شیخ عیسا قاسم زانای ئایینی پایەبەرزی شیعەکانی ئەم وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم ڕێپێوانە کەلە یەکەمین جۆمعەی مانگی مۆحەرەم لە ناوچەی ئەلدەراز دا بەڕێوە چوو، خۆپیشاندەرانی بەحرەینی بە هەڵگرتنی لافیتەگەلێک پشتگری تۆکمەو تەواوی خۆیان لە شیخ عیسا قاسم ڕاگەیاند. شیخ "عیسا قاسم" ، زانای ئایینی ناوداری شیعەکانی بەحرەین، دوای دوو ساڵم گەمارۆ لە شوێنی نیشتە جێبوونیی لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە، ٩ ژوئیە بۆ دەواو ودەرمان بەڕێکراوە بۆ لەندەن و دەستبەجێ خەریکی دەواو ودەرمانی بوون.

شیخ عیسا قاسم، لە دەسپێکی مۆحەرەم بە ئامادە بوون لە یەکێ لە ناوەندەکانی ئیسلامیی لەندەن لە نێوان تازیە دارانی سەیدۆلشۆهەدا(ع) شینگێری کرد. ئەمەو لە لایەکی ترەوە ، هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە ئەمڕۆیش بۆ سەدو سێزدەهەمین حەوتەی بەردەوام درێژەیان داوە بە گەمارۆی ئاسایشی ناوچەی ئەلدەراز ومالی شیخ عیسا قاسم و لە بەڕێوە بردنیی نوێژی جۆمعەی شیعەکانی بەحرەین وەکوو حەوتەکانی ڕابردوو پێشگیریان کرد.

بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ەوە سایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە؛  خەڵکی بەحرەین خوازیاری وەلاداندرانیی ئەم ڕژیمە و ئازادی زیندانیانی سیاسین. نا ئارامییەکانی بەحرەین تا بە ئێستا دەیان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتۆتەوە؛ گرووپەکانی لاگری مافی مرۆڤ بەجاران سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ڕژیمی ئالی خەلیفە دژی نەیارانیان شەرمەزار کردووە و خوازیاری چاکسازییەکان بوون لە سیستێمی سیاسی ئەم وڵاتە دا .

سەرپەیڤ