دوو زایونی لە ئوپڕاسیونێکی شەهادەت خوازانە دا کوژران و بریندار بوون
ئهیلوول 16, 2018 16:51 Asia/Tehran
سەرچاوە زایونیەکان باسیان کرد لە کوژران و بریندار بوونی دوو زایونی لە ئوپڕاسیونێکی شەهادەت خوازانە لە کەرتی ڕۆژئاوایی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، لە ئوپڕاسیونێکی شەهادەتخوازانەدا ئەمڕۆ یەکشەمە تازە لاوێکی 17 ساڵانی فەلەستینی لە نزیکیی شاری عەتسیون لە بەیت لەحم هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن ، شارۆچکە نشینێکی زایونی کوژرا و زیونیەکی دیکەش بریندار بوو . سەربازانی زایونی بە هاویشتنی گوللە بەرەو تازە لاوێکی فەلەستینی ناوبراویان بریندار و پاشان قۆڵبەست کرد . بەرلەوەش ڕایانگەیاند بوو کە ئەو تازە لاوە فەلەستینە بە هۆی هاویشتنی گوللەی سەربازانی زایونی شەهید بوو .