تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 18:44 Asia/Tehran
  • داواکاری سەرۆکی پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا بۆ پیداچوونەوە بە پێوەندی دیپلۆماتیکی ئانکارا لەگەڵ ڕیاز

سەرۆکی پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا خوازیاری پیداچوونەوە بە پێوەندی دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە سەرچاوە عەرەبیەکان ، کەماڵ قلیچدار ئۆغلۆ " وتی: لە ئەگەریی دەس تیدابوونی دیپلۆماتەکانی سەعودی لە مەسەلەی بێ سەروشوێن بوونی " جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری عەرەبستانی لە ئەستەموڵ سەلمێندرا، دیپلۆماتەکانی سەعودی دەبێ لە تورکیا بڕونە دەرێ. خاشوقچی سێ شەممەی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ دەسگیرانەکەی خۆی بۆ تۆمار کردنی زەواج یان بۆ کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ ڕوێشتبوو ودوای ئەوە وون بوو. برێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ وتوویانە خاشوقچی ، لەژێر ئەشکەنجە لە کونسۆلخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ کوژراوە. برێک لە سەرچاوەکانی نافەرمیش ، ئیدعایان کردووە  جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعود لە لایەن مامورانی دەزگەی ئەمنیەتی سەعودی دوای ئەشکەنجەی ناوبراو لە کونسۆلگەری عەرەبستان کوژراوە/. خاشوقچی دوابەدوای ڕەخنە گرتن لە " محەممەد بن سەلمان" پاشای عەرەبستان وڕەخنە گرتن لە دەسوەردانی سەربازی عەرەبستان لە یەمەن ، لە ترسی دەسگیر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەم وڵاتە ، ساڵی ڕابردووی زایینی ناچار بوو عەرەبستان بەجێ بهێڵێت.