تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 18:07 Asia/Tehran
  • فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی ھەڵیکوتایە سەر بنکەو بارەگای لەشکریانی عەرەبستان

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای یەمەن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «قاسیف-یەک» بنکەو مۆڵگەی سەرکردەو فەرماندەرانی ھاوپەیمانیی سەعودیی لە ئوردوگای عەنبەرە لە ئەلمەخا ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای یەمەنیان دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی ئەلمەسیرە وتی: ئەم ھەڵمەتە لە تۆڵەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود دژی جەماوەری یەمەن ئەنجامی گرتووەو لەو ھەڵمەتەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «قاسیف-یەک» ڕێک شوێنی مۆڵ دران و کۆبوونەوەی دەست درێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعودیی لە ئوردوگای عەنبەرە دا داوەتە بەر پەلامار کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک لە دەست درێژکارانی سەعودی کوژراوان.

ھەر لەم حاڵەدا سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکەو بارەگای بەکرێگیراوانی سەعودییان لە یەکبڕی « ئەلوازعیە» لە تەعز ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەنیان دایە بەر پەلامار کە لەو ھەڵمەتەدا بەکرێگیراوانی سەعودی زیانێکی قورسی گیانی و دراڤییان لێ کەوت.

ھێزەکانی یەمەن ھەروەھا بنکەو بارەگای بەکرێگیراوانیان لە بڕێک لە ناوچەکانی ئەلجوف لە باکووری یەمەن دایە بەر پەلاماری خۆیان کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێکیان لێ کوژراو ژمارێکی دیکەشیان بریندار بوون.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.  ئینجا لە بەرامبەردا سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە تۆڵەی ئەو ھێزشانەی دەست درێژکارانی عەرەبستان بنکەو بارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی دەدەنە بەر ھەڵمەت و پەلاماری خۆیان .

 

 

 

سەرپەیڤ