گیرانی ژومارێکی تر لە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون
هێزی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پەلامارکردنەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون و تێکهەڵچوون لەگەڵ فەلەستینییەکان، بیست و یەک کەسیان گرت.
هێزی زایۆنیست هەموو ڕۆژێ بە بیانووی جۆربەجۆر ماڵی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوایی و قودس دەدەنە بەر پەلامار .
ئاماری ڕەسمی فەلەستین دەڵێت لانیکەم شەش هەزارو پێنسەد فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دان.
ڕاپۆرتێکی دیکە دەڵێت ، زۆرتر لە سەد شارۆچکە نشینی زایۆنیست ڕۆژی سێ شەممە بەپێی داکۆکیی توندی چەکدارانی زایۆنیست لە بەشی بابی موغاربە گەیشتە مزگەوتی ئەقسا و دەستیان دایە بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی تەلمودی لەم مزگەوتە.
مزگەوتی ئەقسا بووەتە شوێنی تەراتێنی چەکدارانی و شارۆچکە نشینانی زایۆنیست بۆ لەناوبردنی شوناس و ماکی ئیسلامی و مەسیحی بەیتولموقەدەس و جێگیرکردنی هێماکانی زایۆنیستی لە جیاتی ئەوانە.
بەرلەمە ڕێکخراوی زانستی ، فەرهەنگی و پەروەردەیی نەتەوەیەکگرتووەکان واتە یونسکو ئوکتوبەری ساڵی 2017 ڕایگەیاند: مزگەوتی ئەقسا هی موسوڵمانانە و هیچ پێوەندییەکیشی بە جووەکانەوە نییە.