بریندار بوونی دوو زایۆنیست لە باشووری نابلوس
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانەی لاوێکی فەلەستینییان کرد لە باشووری نابلۆس و بریندار بوونی دوو زایۆنیست لەم ئۆپراسیۆنە دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لەهەواڵدەریی زایۆنیستیی مەعا، لاوێکی فەلەستینی ڕۆژی پێنج شەممە بە چەکی سارد، دوو لەشکریی زایۆنیستی لە وێستگەی پشکنینی حەوارە لەباشووری نابلۆس بریندار کرد .
ئەو لەشکرییانەی ڕژێمی زایۆنیسیش تەقەیان لێ کردو برینداریان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو لاوە فەلەستینییە توانی هەڵێت و چەکدارانی زایۆنیست نەیانتوانی بیگرن .
کەناڵی حەوتی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: باری تەندوروستی یەکێک لە برینداران زۆر شپرزەیە.
چەکدارانی زایۆنیستی دوو وێستگەی پشکنینی حەوارە و زەعترایان لەباشووری نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوا داخست و چەکدارانی خۆیانیان لەم ناوچەیە سەقامگیر کردووە.
ئۆپراسیۆنی موقاومەتیی لاوی فەلەستینی چەند رۆژدوای ئۆپراسیۆنی «بەرەکان» لە نزیک شارۆچکەی زایۆنیستی ئاریێل ئەنجام بووە کە لەو ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووە دا دوو زایۆنیس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو .