شەهید بوونی لاوی فەلەستینی لە بەندیخانەی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی یهکهم 12, 2018 17:50 Asia/Tehran
ئەنجومەنی یەخسیرانی فەلەستینی باسی شەهادەتی لاوێکی فەلەستینییان کرد لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وسام عەبدولمەجیدی نایف شەلالە لاوی بیست و هەشت ساڵانی فەلەستینییە کە بەیانی ڕۆژی هەینی دوای تێپەڕکردنی سەخڵەت و ئەشکەنجەی زۆر لە بەندیخانەی زایۆنیستەکان، شەهید بوو .
ئەنجومەنی یەخسیرانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند شەهید شەلالە لەساڵی 2015ەوە لە بەندیخانەی ئیسرائیلی ئەیالون بووە و ئەمڕۆ شەهید بووە.
بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، نیزیکەی حەوت هەزار یەخسیری فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دان . کردەوەی ڕژێمی زایۆنیستی نیشان دەدات کە ئەم ڕژێمە لەبەربێ دەنگە کردنی کۆمەڵگەی جیهانی خەریکی کوشتن و بنبڕکردنی فەلەستینییەکانە.