تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی جەنایەتی سەعوودییەکان لە حودەیدە زیاتر بەرز بوویەوە

وەزارەتی تەندرووستیی یەمەن شەوی ڕابدروو رایگەیاند ؛ ژماری قوربانیانی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هااوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر پاسەکانی هەڵگری ئاوارە یەمەنییەکان لە "حودەیدە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن گەیشتۆتە ١٩ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وەزارەتی تەندرووستیی یەمەن رایگەیاند لەو جەنایەتەدا ٣٠ کەسیش بریندار بوون.

ژێدەرە یەمەنییەکان پێشتر ژماری قوربانیانی ئەو جەنایەتەیان بە ١٧ کەس و ژماری بریندارانیان بە ٢٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

وەزارەتی تەندرووستیی یەمەن رایەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ئێستایش هەر بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا گەشت لێ دەدەن و پێش بە گەیشتنی فریاگوزاران بە لێقەوماوانی ئەو جەنایەتە دەگرن.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی پێنجشەممە ٩ی ئاگوستیش هێرشیان کردە سەر پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە شاری "زەحیان" لە پارێزگای "سەعدە" کە بە هۆی ئەو جەنایەتەوە ٥٥ منداڵ کوژران و ٧٧ منداڵی دیکەیش بریندار بوون.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.