یونیسف: منداڵانی یەمەنی لەنەخۆشخانەکانیش دا ئاسایشیان نییە
تشرینی دووهم 07, 2018 17:30 Asia/Tehran
سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان واتە یونیسف سەبارەت بە ڕەوشی مرۆیی و بارودۆخی منداڵانێک کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون لە بەندەری حودەیدەی یەمەن، وشداری دا .
بەپێی ڕاپۆرتی کەنالی جەزیرە، یوونیسف لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند دەنگی تەقینەوەی بومب و تەقەکران لە دەورووبەری نەخۆشخانەی سورە لە بەندەری حودەیدەی یەمەن کە پەنجا و نۆ منداڵی نەخۆش و بریندار لەوێ دا خەوێندراون، دەبیسترێت.
ئەم بەیاننامەیە وتیشی : ئەم منداڵانە کە بیست و پێنجیان لە بەشی ڕاگیرانی تایبەت دان، بەرەوڕووی مەترسی مردنن .
یونیسف وشداری دا ئەگەر بێتو ڕێگەکانی دەسڕاگەیشتن بە حودەیدە دابخرێت و یان تێک بدرێت، کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکە ڕوو دەدات .